ئاب 08, 2020

کۆڕۆنا خۆپەسەندی و خۆبەزلزانی پیاوان ئاشکرا دەکات

نیکۆڕس کریستۆف

من، ئاماری گیانلەدەستدراوان و قوربانیانی کۆڕۆنام لە ٢١ وڵات کۆ کردووەتەوە. لە نێو ئەم وڵاتانە، سەرۆکی ١٣ وڵاتیان پیاو و هەشتیشیان ژنن. ئەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان پیاون، بە شێوەی نێونجی لە هەر ملیۆنێک کەس ٢١٤ کەس بە هۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لەو وڵاتانەی کە سەرۆکەکانیان ژنن ئەم ژمارەیە یەک لە پێنجە واتە لە هەر ملیۆنێک کەس ٣٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەگەر باسێكی هەرێمی كوردستانی خۆشمان بكەین، هەرچەندە ئێمە دەوڵەت نین، بەڵام سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت كە پیاون توانیان جوانترین نموونەی ئیدارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدەن و خەڵكی كوردستان لە كارەساتی گەورەی مرۆیی بپارێزن، ئەمە بە شایەدی رێكخراوە نێودەوڵەتی و تەندروستیەكان.. هەروەك ئەنجامەكەیشمان بینی.
تا ئێستا ١١٤ هەزار کەس بە هۆی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە ئەمریکا گیانیان لەدەست داوە، بەڵام ئەگەر ڕێژەی مردن لەم وڵاتە بە شێوەی نێوەنجی بەقەدرا ئەو وڵاتانە بوایە کە سەرۆکەکانیان ژنن، ئەوا ١٠٢ هەزار ئەمریکایی ڕزگاریان دەبوو.
(ئاننە و.ڕایمۆن ـ Anne W. Rimoin) مامۆستای گشتگیرناسی لە زانکۆی (یوو سی ئێڵ ئەی ـ University of California، Los Angeles)، دەڵێت: "واپێدەچێت کە ئەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان ژنن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرکەوتووتر بووبن. نیوزلەند، دانیمارک، فنلەند، ئەڵمان، ئاسلەند و نەرویج هەنگاوی زۆر باشیان هەڵێناوەتەوە کە ڕەنگە بە هۆی ئەوەوە بووبێت سەرۆک و ڕابەرەکانیان ژنن".
هەڵبەتە دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین لە ساڵانی ڕابردوو بە پێی پێویست سەرۆکی ژنی خراپیشمان هەبووە. لە ڕاستیدا، لەسەر بنەمای توێژینەوەیەک کە کاتی خۆی بۆ نووسینی کتێبێک ئەنجامم دا، کارنامەی ژنە سەرۆکەکانی دونیا لە بواری باشترکردنی خوێندنی کچان یا کەمکردنەوەی گیانلەدەستدانی دایکان زۆر لە هی پیاوە سەرۆکەکان باشتر نەبوو.
توێژینەوە فەرمی و دیارەکان نیشان دەدەن کە زیادبوونی بەشداری ژنان لە هەردوو ئاستی بەڕێوەبردن و جێبەجێکردن کاریگەری باشی هەیە، بەڵام تا بەر لە دەستپێکی کۆڤید ١٩ یا هەمان ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵگەیەک لە دەستدا نەبوو کە نیشاندەری ئەوە بێت سەرکۆمار یا سەرۆکوەزیرانێکی باشترن.
ئەم قسەیە بە مانای ئەوە نییە کە ئەو سەرۆکانەی باشتر پێشیان بە ڤایرۆسەکە گرتووە، هەمووی ژن بوونە، بەڵام "هەموو" ئەو سەرۆکانەی خراپەکارییان کردووە پیاو بوونە، ئەویش لە جۆرێکی تایبەت: واتە دەسەڵاتگەرا، خۆبەزلزان و فشەفشکەر. بۆ نمونە، دەتوانرێت ئاماژە بە بوریس جانسۆن ـی بەریتانیا و ژائیر لوسونارۆ ی بەڕازیل و دۆناڵد ترامپ ـی ئەمریکا و ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ـی ئێران بکرێت.
سوزان ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ـی باراک ئۆباما، دەڵێت: "بەبڕوای من بە هەڵکەوت نییە کە سەرۆکی هەندێک لە سەرکەوتووترین وڵاتەکانی وەک نیوزلەند و ئاڵکان و تایوان، ژنن. لەو وڵاتانەی کە خراپترین کارنامەیان سەبارەت بەم نەخۆشییە هەیە وەک وڵاتانی ئەمریکا و بڕازیل و ڕوسیە و بەریتانیا، سەرۆکەکانیان پیاوانی خۆپسەندن کە بەس قسەی هەلەق و بەلەق دەکەن".
(د. ئیزیکیل ئیماوێڵ ـ Ezekiel Emanuel) لە زانکۆی پەنسیلڤانیا دەڵێت: "ئێمە زۆر جاران بە گاڵتەوە دەڵەین کە شۆفێرانی پیاو هەرگیز پرسیاری جادە و مەقسەد لە کەس ناکەن. بە بڕوای من، ئەمە لای سەرۆکە ژنەکان جێگەی بایەخە، چونکە ئەوان زیاتر گرنگی بە پسپۆڕی دەدەن و گفتوگۆ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیان دەکەن، بەڵام پیاوان وەک تیشک دەچنە پێشەوە، وەک ئەوەی کە خۆیان هەموو شتێک بن".
لەگەڵ ئەوەدام. سەرکەوتووترین ئەو سەرۆکانەی کە دژی کۆڕۆنا وەستاونەتەوە، ژنانن، چونکە خاکەڕایانە لەگەڵ پسپۆڕانی تەندرووستی قسەیان کرد و بێ بچووکترین گومان گوێیان لە ئامۆژگارییەکانیان گرت، بە پێچەوانەوە پیاوانی دەسەڵاتدار خراپەکارییان کرد و کارەکەیان لێ تێک چوو و بەدگومان بوون لە پسپۆڕان و زیاد لە پێویست خۆبەزلزان بوون.
لە مانگی مارس، ترامپ لە کاتی سەردانی بۆ ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان، گوتی: "بەڕاستی نازانم کە چ باسە". ئەو لە نێو گرووپێک پزیشکی پسپۆڕ گەوتیشی: "ڕەنگە توانایی زاتیم هەبێت" و بە دەنگی بەرز گوتی "باشتر بوو کە زانا بوومایە".
هەرچەندە بە گشتی، ژنان لە پانتایی سەرۆکایەتی نێونەتەوەیی، پیاوانیان خستووەتە ژێر سێبەری خۆیانەوە، بەڵام ئەمە بۆ نێوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی ئیسلامی دروست نییە. هەندێک لە فەرماندارە ژنەکانی ئەمریکا هەنگاوی خراپتریان لە هەندێک لە فەرماندارە پیاوەکان هەڵێناوەتەوە. بۆیە لە ئەمریکا جیاوازی ئاشکرای نێوان ژن و پیاوە سەرۆکەکان بەرچاو ناکەوێت.
ئەم ئەگەرە هەیە کە جیاوازی دەستکەوتەکان پەیوەندی بە ژنە سەرۆکەکانەوە نەبێت، بەڵکو قەرزاباری تایبەتمەندییەکانی وڵاتەکە بن کە ژنێکیان بە سەرۆکایەتی هەڵبژاردووە. ئەو کۆمپانیایانەی کە بەڕێوەبەری ژنیان زیاترە، بە شێوەی نێونجی دەستکەوت و هەنگاوی باشتریان هەیە و هەڵدەهێننەوە، بەڵام بە بڕوای شڕۆڤەکاران، هۆکاری ئەمەش توانایی و ئەزمونی ژنە بەڕێوەبەرەکان نییە. کۆمپانیاگەلێک کە لە ڕووی فەرهەنگییەوە دەرگایان بە ڕووی ژنان کراوەیە، پێشوازییەکی زیاتر لە داهێنانەکان دەکەن و ڕەنگە هەر ئەم ڕوحە داهێنەرە هۆکاری سوودی زیاتر بووبێت. بەم شێوەیە، وڵاتگەلێک کە پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی ژن دەکەن، وا پێدەچێت مەیل و خواستی زۆرتریان بە گوێگرتن لە قسەی گشتگیریناسان هەیە. لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا، بە بڕوای من لە نێو پیاو و ژنە سەرۆکەکانیش جیاوازییگەلێک هەیە.
(مارگۆ واڵسترۆم ـ Margot Wallstrom) وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی سوید، ئاماژەکردن بە سەرۆکە بێدەنگ و مێشک کراوە و ژیرەکانی وەک نەرویج و ئەڵمان و نیوزلەندا، دەڵێت: "شێوەی سەرۆکایەتی ژنان زۆر جاران لە پیاوان جیاوازە".
واڵسترۆم ئاماژە بەوەش دەکات کە تەندرووستی گشتی یەکێکە لە ڕاڕاییە "باو"ەکانی زۆرێک لە ژنە سەرۆکەکان. (گرانت میلێر ـ Grant Miller) پسپۆڕی ئابووری تەندرووستی لە زانکۆی ستۆنفۆرد، بۆی دەرکەوت کە کاتێک ویلایەتەکانی ئەمریکا، یەک لە دوای یەکتری، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیسەم مافی دەنگدانیان دایە دەستی ژنان، پلە بە پلە سەرمایەگوزاری کەرتی تەندرووستی و سەلامەتیی گشتییان زیاتر کرد، کارێک کە هەر ساڵەی گیانی نزیکەی ٢٠ هەزار منداڵ دەگرێت. بۆیە، پێدانی ماف بە ژنان، تەواو لە بەرژەوەندی منداڵانە.
ڕەنگە چەقاوەسوویی بۆ سەرۆکە پیاوەکان بەسوود بێت، بەڵام توێژەران دەزانن کە دەنگدەرانی ژن و پیاو سوود لە ڕێکلام پاڵێوراوە ژنەکە وەردەگرن.
لە ئەنجامدا، ژنانی سیاسەتمەدار ناچارن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بێ<ەنگ تواناکانیان زیاتر بکەن ـ هەمان ئەو شتەی کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی واگیر پێویستمان پێیەتی.
تێبینی:
ـ نیکۆڕس کریستۆف، گۆشەنووسی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تامیز و براوەی دوو خەڵاتی پۆلیتورە و نووسەری ئەم وتارەیە.
ـ وتارەکەی بە ئینگلیزی (Nicholas Kristof، ‘What the Pandemic Reveals About the Male Ego’، The New York Times، 13 June 2020.).
ـ وێنەکە: تسای ئینگ وون، سەرکۆماری تایوان لە بنکەیەکی سەربازی لە کاتی بڵابوونەوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

© 2017 Hawler