ئاب 08, 2020

ئایا دایکانی نەخۆشی کۆرۆنا دەتوانن شیری خۆیان بدەنە منداڵەکانیان؟

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

 

بەشێكی ئەو ئافرەتانەی كە لە ئێستا توشی نەخۆشیی كۆرۆنا بوون و منداڵی ساوایان هەیە، دوودڵ لەوەی ئایا شیری خۆیان بدەنە منداڵە ساواكەیانیان بەدووربن لێی؟

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، جەخت دەكاتەوە كە پێویستە دایكانی شیردەر هانبدرێن بۆ ئەوەی شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان و پێشنیاری ئەوەش دەکات کە پێویستە پاڵپشتی بکرێن بۆ شیردان بە منداڵەکانیان.
هاوكات پێشنیاری ئەوەش كراوە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە شیردەدەن بە منداڵەكانیان و گومانیان هەیە کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەبێتیاخود دڵنیانین لە نەخۆشییەكە دەتوانن بە گرتنەبەری ئەمڕێكارە خۆپارێزییانە منداڵەکەیان بپارێزنن :
- شۆردنی دەستەکانت پێش شیردان.
-بەکارهێنانی كلێنیكس لە کاتی پژمین و کۆکین، و پاشان خێرا فڕێدانی لە نێو سەللەی خۆڵ.
- پاککردنەوە و تەعقیم کردنیڕووەکان، کە دەستت لێداون.
- بەستنی ماسک لەكاتی شیرپێدانیدا، ئەگەر ماسکیش نەبوو،
ئەو دایکانە هەر ئامۆژگاری دەکرێن بە شیردان بە منداڵەکانیان.
چوونکە سوودەکانی شیری دایک زیاترە لە زیانەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە.

© 2017 Hawler