ئاب 08, 2020

چۆن بە شێوەیەكی تەندروست خۆت كەرەنتین دەكەیت؟

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

1-2
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەموو جۆرەكانییەوە ( بێنشیانە، سووك، مامناوەند، قورس، چڕ) پێویستە لە زۆربەی بارەكاندا هاووڵاتی بیر لە خۆكەرەنتین كردن بكاتەوە.
لە کاتی توشبوون یان دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتایڤایرۆسی كۆرۆنا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش "تا"، شەكەتی، كۆكەی ووشك، هەناسەتەنگی)کە بۆ ئەوەی کەسی دیکە لە خانەوادەکەییان خەڵکی دیکە توشنەکەن، پێویستە کەسەکە خۆی جیابکاتەوە بۆ ماوەیەكی دیاریکراو کە لە١٤ ڕۆژكەمترنەبێت،یانیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دڵنیابوون لە تەندروستی دەتوانێت پەیوەندی بكات بە هێڵی فریاكەوتن 122.
خاڵە گرنگانەی بۆ کەسی خۆدابڕێندراو پێویستەڕەچاویان بکات:
١- کەسەکە نەشڵەژێت و خۆی لە دڵەڕاوکێ بپارێزێت.
٢. هەناسەی قوڵ هەڵمژین پێویستە بکرێتە هاوڕێی هەمیشەیی.
٣. خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بە تایبەت ئاو زۆر پیویستە لەگەڵ خواردنی پڕ پڕۆتین.
٤. خۆدانە بەر خۆر پێویستە بە تایبەت بەیانیان کە لە۱٥ خولەک زیاتر نەبێ، پێویستە خۆرەکەڕاستەوخۆ لە پێستی پشت بدات.
٥. ڕۆژانە هەڵمژینی هەڵم و بوخاری بۆ ماوەی ٥ خولەک.
٦. ئەنجامدانی غەرغەرەی خوێ دوو جار لەڕۆژێکدا.
٧. پشوودانێکی تەواو و خەوتن کە لە ١٠ کاتژمیر کەمتر نەبێت.
٨. وەرزش کردن بۆ ماوەی30 بۆ 40 خولەک.
٩. ڕۆژانەڤیتامین سی و حەبی زینک و ڤیتامین دی وە بە گوێرەی پێویست وەرگرتنی پاراسیتامۆڵ بەڕاوێژكردن بە پزیشك وەربگرێت.
١٠.کەسەکە پێویستە لە خۆدابڕاندن بمێنێتەوە هەتا بە پشکنینی تاقیگەیی چاکبونەوەو و سەلامەتیان دەسەلمێت. هەروەها دەکرێت بە ئامێری بەردەست، کەسەکە لە ماڵەوە چاودێریڕێژەی ئۆکسجینی خوێنیان بە (ئۆكسیمیتەر) بپێون و چاودیری پلەی گەرمی خۆیان بکەن.
١١- باشتر وایه هیچ خزم وکەسێک سەردانی ئەو خێزانە نەکات و کەسی دابڕێندراویان ئەو کەسەی چاودێری دەکات نەچێتە دەرەوە لە پێناو سەلامەتی هەمواندا.
١٢- باشترە کەسە جیاکراوەکە بەتەنیا لە ژورێكی مالەکەیدا کە هەواکێشی باشی هەبێت ژیان بۆ دوو هەفتە بەسەرببات. ئەگەر ژووری جودا نەبوو، لەوکاتەدا پێویستە کەسەکە لە دووری زیاتر لە دوو مەتر لە ئەندامانی خێزانەکە خزمەتبکرێت بە جۆرێک لە نزیک پەنجەرەوە بێت تا هەواگۆڕکێ هەبێت
١٣. بەکارهێنانی موبەریدە باشترە لە سپلیت چونکە دەتوانریت دەرگا و پەنجەرە کراوەبن و کەڕێژەی ئۆکسجین لە ژوردا زیاد دەکات، ژمارەیڤایرۆس کەم دەکات و هەواش شیدار دەکات.
١٤. باشترەڕۆژانە کەسەکە بۆ چەند جارێک لە سەر سک پاڵبکەوێت و کەمێک سنگی بەرزبکاتەوە، ئەمەیارمەتی سییەکان دەدات بۆ ئاسانترهەڵمژینی هەوا، پاکبونەوەی بۆری هەناسەو پرۆسەی قوتدان.

© 2017 Hawler