ئاب 08, 2020

لە شەش مانگی ڕابردوو، ١٢٣٠ نەشتەرگەریی مناڵبوون کراوە

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

 

وێرای جەنگ لەگەڵ كۆرنا و مەترسییەكان، كارمەندانی تەندروستی بە گشتی لە كایەكانی تری ژیاندا چۆكیان دانەداوە و بەردەوام بوون لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاووڵاتیان،لە نەخۆشخانەی فێركاری لەدایكبوون و منداڵایڕانیە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تواندراوە هەزار و 230 نەشتەرگەری منداڵابوون ئەنجامبدرێت.

بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی فێركاری لەدایكبوون و منداڵایڕانیە، وێرای پشكنین و چارەسەرییەكانی تری نەخۆشخان و ژمارەی لەدایكبووان، تواندراوە هەزار و 230 نەشتەرگەری گەورە و بچوك و مامناوەند بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجامبدرێت كە پێویستیان پێی هەبووە.
بە گوێرەی ئامارەكە لە مانگییەكەمی ئەمساڵ ٢٠٥ نەشتەرگەری مناڵبوون وئەنجامبدرێت، هاوكات لەمانگی دوو ٢٠٢ نەشتەرگەری ئەنجامداروە لە مانگەكانی ئادار و نیسان و ئایار بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان نەشتەرگەرییەكان بەڕەچاوكردنیڕێنماییە خۆپارێزییەكانی كۆرۆنا كەمیان كردوە بەشێوەیەك لە مانگی سێ 180 نەشتەرگەری و لە مانگی چوار 157 نەشتەرگەری و لەمانگی پێنج 186 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكەی نەخۆشخانەی فێركاری لەدایكبوون و منداڵایڕانیە لە مانگیحوزەیرانڕێژەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانیان دووبەرانبەر بەرزبووەتەوە كە بەشێوەیەك تەنها لە مانگی شەش 300 نەشەرگەری ئەنجامدراوە.

© 2017 Hawler