تشرینی یەکەم 16, 2018

گروپی ژینگەپارێزی پەروەردەی گشتی هەولێر شوێنە گەشتیاریەکان پاک ده‌كه‌نەوە

بەمەبەستی گەیاندنی هۆشیاری ژینگەیی بۆ قوتابیانی ژینگە پارێز و راهینانیان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و بواره‌ به‌ شیوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، بەشی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر له‌ دریژه‌ی كار و چالاكیه‌ جۆرا و جۆره‌كانیدا كه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره‌یان هەڵمەتی پاککردنەوەی بۆ شوێنە گەشتیاریەکان ئەنجامدا، دەربارەی ئامانج و پلانی ئەم چالاکیە ژینگەییە مامۆستا ئاری ئاغۆک بەرپرسی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر له‌ لیدوانیكی تایبه‌ت بۆ رۆژنامەی هەولێر گوتی ساڵان ئاسا ئەم ساڵیش گروپی ژینگە پارێزی قوتابخانەکان بەکردار چالاکی ژینگەییان لەناوەندەکانی خوێندن ئەنجام داوە وەک هەفتانە پاککردنەوەی گۆرەپانی قوتابخانە، چاودێری پاکراگرتنی هۆبەکان، جگە لەمەش ئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان کە ئەم چالاکیە کرداریە لەدەرەوەی قوتابخانە ئەنجام دەدرێت و پیویستی به‌ ماندووبوونی زۆر هه‌یه‌، ئامانج لەو چالاکیە ئەوەیە کە قوتابی و خوێندکاران وەک نەوەی گرنگی کۆمەڵگا لەپاڵ پەروەردەو خوێندن خەمی ژینگەشیان لا گرنگ بێت و لیی دانه‌برین، ئەوان کە دێن بۆ شوێنەگەشتیاریەکان ئەو پاشماوە زۆرانە دەبینن کە بەداخەوە بەشێک لەگەشتیاران دوای گەشت و سەیران فرێ ی دەدەن و بەجێ ی دێڵن، بێگومان لای قوتابی ژینگە پارێز ئەو هەستە دروست دەبێت کە کۆکردنەوەی خۆڵ خاشاک ئەرک نیە، بەڵکو فرێنەدانی ئەرکە کەچی بەداخەوە لەو شوێنانە بەرادەیەکی ئێجگار زۆر فرێ دەدرێن دەربارەی ژمارەی کۆکردنەوەی پاشماوەکان و کاتی سەردان مامۆستا ئاری گوتی دوای وەرزی نوێی خوێندن راستەو خۆ دەستمان کرد بەو چالاکیە، هەفتانە دوو رۆژ گروپی ژینگە پارێزی قوتابخانەکان دەبەینە شوێنە گەشتیاریەکان لە هەر سەردانێک زیاتر لە ٧٠ کیس پاشماوەی فرێدراوی گەشتیاران کۆدەکەینەوە تا ئێستا ٤ گروپمان بردووە هەفتانەش بەهەمان شێوە بەشداردەبین، پاشانیش وەک رێزو سوپاسێک و هاندانێک بروانامەی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی ژینگە پارێز دەکرێت کە نزیکەی ١٥٠ قوتابی ژینگە پارێز دەبن، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی دیكه‌ بۆ ئیش و كاره‌كانمان داده‌ریژین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌كمان خزمه‌ت به‌و لایه‌نه‌ گرنگه‌ بكه‌ین.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.