تشرینی یەکەم 16, 2018

چه‌ند چالاكییه‌كی ژیبگه‌یی له‌ هەولێر و ده‌وروبه‌ری

له‌و هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شاری هەولێر چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ریوه‌چوون له‌وانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی و ژینگه‌پاریزی و به‌ هاوكاری له‌گه‌ل كۆمپانیای كلاس شتوتگارت هه‌ردوو بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید له‌یلا قاسم و نافع ئاكره‌یی له‌ گه‌ره‌كی ئیسكان به‌ شیوه‌یه‌كی جوان پاككرایه‌وه‌ و شوشتنی بۆ كرا بۆ ئه‌وه‌ی سیمای شارستانی و ته‌ندروستی تیدا دیار بیت و هه‌موو لایه‌ك به‌بی ترس باوه‌شی بۆ بكه‌نه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری پیویستی تیدا وه‌ربگرن،له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و له‌ دیژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی ژینگه‌ و ژینگه‌پاریزیدا ریكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگه‌یی به‌ هاوكاری شاره‌وانی كه‌ورگۆسك هه‌لسان به‌ پاككردنه‌وه‌ و ریكخستنه‌وه‌ی نافووره‌ی ناو بازاری كه‌ورگۆسك بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نیكی جوان و رازاوه‌ پیشكه‌شی خه‌لكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بكات و هاونیشتمانیانی ئه‌وی سوودی لی ببینن، هه‌روه‌ها به‌ چاودیری سائیب حاجی هارون به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك و شاره‌وانی و دارستانی هه‌ولیر هه‌لمه‌تیكی نه‌مام چاندن له‌ویدا به‌ریوه‌ چوو بۆ ئه‌وه‌ی ریژه‌ی سه‌وزایی روو له‌ زیادبوون بكات، ئومیده‌وارین ئه‌و جۆره‌ هه‌لمه‌تانه‌ روو له‌ هه‌موو شوینیك بكات و به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه‌ ببینی تا زۆرترین خه‌لك و هاوولاتی لیی سوودمه‌ند بن و له‌ سیبه‌ریدا وچان بده‌ن، خوا یار بی به‌ پیی هه‌ل و ده‌رفه‌ت و به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك خزمه‌ت به‌ هه‌موو جیگا و شوینه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ین تا هه‌موو لایه‌ك له‌ كار و پرۆژه‌كانی ئیمه‌ سوودمه‌ند بن.

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.