تشرینی یەکەم 16, 2018

پزیشكان: پێویستە منداڵان بەدەستی خۆیان نان بخۆن

پزیشكان ڕوونی دەكەنەوە كە ئەو منداڵانەی بەر لەوەی دانیان بێت بە دەستەكانیان خۆراك هەڵدەگرن و دەیخۆن كێشیان كەمتر دەبێت لەو منداڵانەی تەنیا بە كەوچك نان دەخۆن.

لێكۆڵەرەوان لە زانكۆی نۆتینگهام ڕوونیان كردەوە رێگە دان بە منداڵ بە هەڵبژاردنی ئەو خۆراكەی خۆی دەیەوێت لە نێو كۆمەڵێك خۆراكدا پاڵیان پێوەدەنێت بۆ پەیڕەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی سەلامەت و تەندروست.
دكتۆرە ئیلین تاونسندی زانای دەروونناسی منداڵ كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە گوتی منداڵان ویستی كۆنترۆڵكردنی جۆری خۆراكی خۆیان هەیە و ئەوەش رێگەیان لێدەگرێت كە قەڵەو بن.
هەروەها گوتی كۆنترۆڵكردن كلیلە، ئەمە جیا لە دانیشتن لەسەر سفرەی نانخواردن لەگەڵ خێزان لەبەرئەوەی ئەوە یارمەتییان دەدات بۆ دیاریكردنی ئەوەی چۆن ئەو خۆراكە بخۆن كە زۆرترین سوودی هەیە بۆیان.
جێی ئاماژەیە ئەو تیمە چاودێری 92 منداڵی كرد كە خۆراكیان بە دەستیان خواردووە وەك میوە و نان و 63 منداڵیش كە خۆراكیان بە كەوچك خواردووە لە تەمەنی 6 مانگییەوە تا 6 ساڵی.
دەركەوت كە ئەو منداڵانەی بە دەستی خۆیان خواردن دەخۆن كەمتر قەڵەو دەبن لەو منداڵانەی بە كەوچك خواردن دەخۆن و ئەوانە زیاتر حەز بە خۆراكی پڕ كاربۆهیدرات دەكەن تا شیرینی.

 

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.