تەمموز 23, 2018

خواردنی شووتی یەكێكە لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ جەستە مرۆڤ و دەمانپاریزێت لە نەخۆشی، لە پێكهاتەی شووتی چەندین جۆر مادەی كانزایی و ڤیتامین هەیە كە بۆ جەستە سوودبەخشە.

لێرەدا بە چەند خاڵێك سوودەكانی شووتی و توێكڵە سپییەكەی شووتی دەخەینە ڕوو بەهیوای سوود لێوەرگرتن:
*پێویستە سەرەتا ئەوە لەبیر نەكەین ئەو بەشە سپییەی كە لە شووتیدایە فرێی نەدەین، چوونكە چەندین سوودی هەیە لەوانەش، كۆنترۆڵی بەرزیی پەستانی خوێن دەكات، چونكە بەشە سپییەكەی برێكی زۆر لە پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت كە بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ ئەم نەخۆشییە. هەروەها بەهۆی بوونی برێكی زۆر لە ماددە ریشاڵییەكان و كەمیی كالۆری ‌كێش كەم دەكاتەوە.
* ڤیتامین ئەی و سیی تێدایە، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشی شێرپەنجە.
*بەهۆی ئەو شەكرە كەم و ئاوە زۆرەی كە لە پێكهاتەیدا هەیە خواردنی شوتی ڕێگە دەگرێت لە بەرز بوونەوەی شەكری خوێن و باڵانسەكەی ڕادەگرێت.
*بەهۆی بوونی ڤیتامین و مادە خۆراكییە جۆربەجۆرەكانی نێو شوتی ڕێگر دەبێت لە لەناوچونی خانەكانی مێشك.
*ﺗﻮێكڵی ﺷﻮﺗﯽ ﻛﺎرﯾﮕﻪرﯾﯿﻪﻛﯽ ﭼﺎﻻﻛﯽ هه‌ﯾﻪ ﻟﻪ ﭼﺎﺳﻪﻛﺮﻧﯽ ﭘێنج جۆری ﻧﻪخۆﺷﯽ، ﻟﻪواﻧﻪش به‌رزبوونه‌وه‌ی ﭘﺎڵە ﭘﻪستۆی ﺧﻮێن و هه‌وکردنی گوﭼﯿﻠﻪﻛﺎن و ﮔﯿﺮﺧﻮاردﻧﯽ ﻣﯿﺰ هه‌ڵئاﺳﺎن و ﻗﻪﺑﺰی دێژﺧﺎﯾﻪن.
* ئەو كەسانەی نەخۆشیی هەوكردنی گورچیلەیان هەیە، توێكڵی شووتی لەتلەت بكەن و دواتر لەنێو ئاو دابندرێت و پاشا لەسەر ئاگرێكی هێمن دابندرێت تا شێوەی هەویر وەردەگرێت و پاشان لە ناو شووشەیەكی چاكدا هەڵدەگیرێت و نەخۆش هەموو ڕۆژێك كەوچكێكی لێ بخوات ئەمەیش دەبێت تا سێ هەفتە بەردەوام بێت.
* ئەو كەسانەی توشی نەخۆشیی گیرانی میز بوونە بە هەمان شێوەی پێشوو بكەن، بەڵام تەماتە و سپێنەی یەك هێلكەی لەگەڵ تێكەڵ بكەن و بۆ ماوەی پێنج خولەك لەسەر ئاگر بمێنێتەوە و ڕۆژانەیش بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەكار دەهێندرێت.

 

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.