تەمموز 23, 2018

شلیك "تووفەڕەنگی" مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە نەخۆشیی دڵ و شەكرە

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەمەریكی لەسەر سوودەكانی شلیك "فراولە"ئاشكرای كردوە كە دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشی شەكرە و دڵ. هەر بۆیە بە هۆی بوونی چەند مادەیەكی سوود بەخش و سروشتی لە شلیك وا دەكات كە مرۆڤ دووربخاتەوە لە نەخۆشیەكان .

لە توێژینەوەكە ڕوون بووەتەوە كە شلیك ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە، ئەمەش بەهۆی بوونی پێكهاتەیەك تێیدا كە گەشەی خانەكانی چەوری سنووردار دەكات و یارمەتیی ئەنسۆلین دەدات كە هەڵبستێت بە ئەنجامدانی كارەكانی لە لەشدا. هەروەها ڕێژەی شەكر لەناو خوێندا كەم دەكاتەوە .هاوكات شلیك (تووفەڕەنگی) رێژەیەكی زۆری ڤیتامین "جی" تێدایە زۆرپێویستە بۆ بەهێزكردنی سپێرم لەلای پیاوان.
لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە دراوە كە شلیك لە مادەی دژە ئۆكسیدی پێك دێت، ئەمەش مرۆڤ لە پاڵەپەستۆی دەروونی دەپارێزێت و كارەكانی مێشك چاڵاك دەكات و هزوبیریش بەهێز دەكات.
لەلایەكی تریشەوە یارمەتیدەری مێشكە تا هەڵبستێت بە ئەنجامدانی كارەكانی . بەمەش زانایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بە خواردن و خواردنەوەی شەربەتی شلیك، هاوكات دەوڵەمەند بە دژە ئۆكسیدەكان و ڤیتامین (ئەی، جی، ئێچ) وە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەكانی "فلافۆنۆید" و ترشیی "فینۆل" . هەروەها گەڵاكانی شلیك دەتوانرێت بۆ پارێزگاری لە هەوكردن بەكار بهێنرێت.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.