تەمموز 09, 2020

تەنها هاووڵاتی 14 وڵات بۆیان هەیە سەردانی ئەورووپا بكەن

 

ئاريان تةحسين

یەكێتی ئەورووپا ڕەزامەندی داوە لەسەر كرانەوەی بەشێك لە سنوورەكانی بۆ وڵاتانی جیهان و لە قوناغی یەكەمدا ڕێگە تەنها هاوڵاتی 14 وڵات سەردانی بكەن.

دوای گفتۆگۆیەكی زۆر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، دواجار یەكێتی ئەورووپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕێگە بدرێت كە هاووڵاتی 14 وڵات بێنە ناو خاكی ئەورووپا، ئەو وڵاتانەیش بریتین (ئوسترالیا، كەنەدا، كۆریای باشوور، ژاپۆن، نیوزلەندا، رواندا، تایلاند، ئۆرگوای، جەزائیر، مەغریب، تونس، جۆرجیا، جەبەل ئەسوەد و سربیا).

هەروەها بەهۆی ئەوەی كە هێشتا وڵاتی بەریتانیا بە تەواوەتی لە یەكێتی ئەورووپا نەچۆتەوە دەرەوە بۆیە رێگە بە هاووڵاتی بەریتانی دراوە گەشتی وڵاتانی ئەورووپی بکەن، بەڵام ناوی ئەمریكا. ڕووسیا. توركیا و سعودییە لە لیستەكەدا نییە بە هۆكاری ئەوەی هێشتا پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتانە بە فراوانی هەیە.

 

© 2017 Hawler