تەمموز 10, 2020

چۆن ڕووبەڕووی كۆرۆنا بینەوە؟

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم ڕۆژانی یەكشەممە ودووشەممە 625 لەو دووڕۆژەدا توشی كۆرۆنا بوون، هاوكات 20 هاووڵاتیش گیانیان سپارد، كە چوار لە مردووان كارمەندی تەندروستین.

بە گوێرەی ئامارەكان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە هەرێمی كوردستان، زەنگی مەترسی لە نێو كۆمەڵگە بەردەوامە و پێویستە هاووڵاتیان زیاتر باپەندی ڕێنماییە پزیشكییەكان بن و خۆیان بپارێزن. پزیشكانیش بەردەوامن لە پێدانی ڕێنماییە تەندستییەكان بۆ ئەوەی خەڵك بەهۆشیارییەوە ڕوو بەڕووی نەخۆشییەكە ببێتەوە.
دكتۆر زانا دزەیی پسپۆڕی هەناو، ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكات لە كاتی هەست كردن بە (تا و كۆكە و بێهێزیی و ئازاری ماسولكە) سەردانی نەخۆشخانەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بكەن.
د. زانا دزەیی ئاماژە بەوەدەدات ئەگەر هاتوو ئەو نیشانانەی كە باسكرا هەت بوو ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر تووشی كۆڤید_كۆڕۆنا بوویت. دەشڵێت: ئەگەر هەناسە تەنگییت نییە، كۆكەیەكی بێزاركەرت نییە، تایەكەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، وە پەنجە و لێوەكانت شین هەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بكەیەت. بەوەی كە خۆت لە كەس و كارت جیا بكەیتەوە لە ژوورێكی تایبەت و ماسك بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەكە سووڕی ژیانی تەواو دەكات، تێكەڵی كەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەكانت، مەچۆرە دەرەوە. هەموو شتێكت لەگەڵ خێزانەكەت جیا بكەوە. هاوكات پێوانی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت بكە بە جیهازی pulse oximeter كە لە زۆربەی فڕۆشگای كەلو پەلی تەندروستیی هەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بكە، هەروەها پێوانی گەرمی لەشت بكە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان. ئەگەر ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت دابەزی بۆ كەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت یان پزیشكی پسپۆڕ ئاگاداربكەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ كاژێر تایەكی زۆرت هەبێت و بە هیچ دانەبەزێت، ئەوا بەهەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بكە یان پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەوە.
د. رەوەند كامەران، پسپۆڕی قوڕگ، لووت و گوێ ئاماژە بەوە دەدات: دەبێت بزانین كەئێستا كۆمەڵگەبەسەر دوو بەشدا دابەش بوون، بەشێكیان لەنێو نەخۆشخانەن نەخۆش كەوتوون و نیشانەكانیان پێوەدیارە، و بەشەكەی تر كەلەدەرەوەی نەخۆشخانەن و لەوانەیەهەڵگری ئەم ڤایرۆسەبن. هەر بۆیە ئەمەئەزموونی جیهانەپێمان دەڵێت كەلەسەدا ٥٠ی تووشبوان نیشانەیان نییە، ئەزموونی هەموو جیهان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەرقالن بەتوێژینەوەی زانستی لەسەر ئەم بەشەی كەهیچ نیشانەیەكی نییەو لەنێو خەڵكن. بۆیە زۆر پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بكرێت.
د. ڕەوەند كامەران ڕوونی دەكاتەوە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە خولێكی بۆ كارمەندانی تەندروستی قەزای چۆمان لەنێو نەخۆشخانەكە كردوەتەوە، ئامانج لە خولەكە بەهێز كردنی كوالیتی وەرگرتنی نموونەی كۆرۆنا لەنێو كۆڵانانەكان بووە، لەكاتی خولەكەدا پێویستیان بەدوو خۆبەخش هەبوو بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی پراكتیك پێشانی خۆیان و بەشداربووان بدەن، دوای ئەوەی دووكارمەندی بەشداربوو كەبریاریان دابوو وەك خۆبەخش كار بكەن و پشكنین بۆ خەلك ئەنجامبدەن چۆنیەتی نمونە وەرگرتینان بۆ ڕوونكرایەوە.
د. ڕەوەند كامەران دەشڵێت: پێشنیارم كرد كەسوابەكە خەسار نەكەین و هی ئەوانیش رەوانەی تاقیگەی هەولێر بكەین، لەكاتێك كەهەردووكیان بەهیچ جۆرێك نەیشانەیان هەبوو نەبەركەوتەش بوون، بەڵام بەداخەوەدوای دوو رۆژ پشكنینەكەیان دەرچوو پۆزەتیڤەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان. ئێستا ئەوان لەژێرچاودێری پزیشكی دان و باری تەندروستیان جێگیرە، بەڵام ئەمەپەیامێكەو من لێرەوە بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەینم، لەوانەیە ئەو كەسەی لەنزیكتە ئێستا هەڵگری كۆرۆنا بێت. لەوانەیەئەو نیشانەی نەبێت، بەڵام كەتۆ تووش بویت زۆر بەتوندی بیگریت.

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler