تەمموز 10, 2020

چۆن منداڵەكەت لە سكچوون دەپارێزیت

گۆڕانكاری كەش و هەوا، بە تایبەت شەوان فێنك و ڕۆژ گەرم وا دەكات منداڵان دوچاری هەوكردنی ڕیخۆڵە ببێت، هاوكات زیاتر ئەو منداڵانەش مەترسیان لەسەرە كە شیری وشكی قوتویان پێدەدرێت.

پزیشكان، پاك و خاوێنی بە هۆكاری سەرەكی ڕێگری لە نەخۆشیی سكچوون دادەنێن و ئامۆژگاری دایكان دەكەن كە، لەكاتی حازركردنی شیری قوتوو، ڕەچاوی پاكوخاوێنی بكەن و كەمتەرخەمی نەنوێنن.
پزیشكان دەشڵێن: باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی بەرگری لە هەوكردنی ڕیخۆڵە بكرێت پێویستە دایكان زۆر بە ورییایەوە پاكو خاوێنی رابگرن و ئاگاداری كاتی بەسەر چوونی قتوی شیرەكەبن و مەمەكە زوو زوو بشۆن، هاوكات كەشێكی لەبار بۆ منداڵەكانیان فەراهەم بكەن و بەدوریان بگرن لە قەرەباڵغی.
پزیشكان ئامۆژگاری دایكان دەكەن منداڵانی خوار تەمەن سێ مانگ، لە كاتی توشبوون بە نەخۆشی سكچوون پێویستە بەخێرای بگەیەندرێتە نەخۆشخانە. لەو تەمەنە بەسەرەوە دەتوانن لەماڵەوە چاودێری بكرێت و پێداویستی پزیشكی لە ژێر چاودێری پزیشكدا پێبدرێت. وە ئەگەر هاتوو لە هەفتەیەك زیاتر نەخۆشییەكە درێژەی خایاند پێویستە ببرێتە نەخۆشخانە.
پزیشكان جەختیش دەكەنەوە كە شیری دایك باشتیرین خۆراكە بۆمنداڵ و داوا لە دایكان دەكەن تا دەتوانن شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان، وە بەهەر هۆیەك شیری قوتویان پێدان پێویستە ڕەچاوی پاكوخاوێنی بكەن.

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

© 2017 Hawler