تەمموز 10, 2020

ئەنجێلینا جوڵی هۆكاری جیابوونەوەی لە بڕات پیت ئاشكرا دەكات

ئەنجێلینا جوڵی خانمە ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود بۆ یەكەمین جار هۆكاری جیابوونەوەی لەگەڵ بڕات پیتی هونەرمەند ئاشكرا دەكات و دەڵێ لەبەر منداڵەكانی ئەو بڕیارەی داوە.

ماوەی چوار ساڵ دەبێت هەردوو ئەكتەرەكە بڕیاری جیابوونەوەیان داوە، بەڵام هێشتا پەراوی ئەو جیابوونەوەیان بە كراوەیی لە دادگا ماوەتەوە.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (Vogue India)، ئەنجێلینا بە ڕوونی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە لەبارەی هۆكاری جیابوونەكەی و گوتی هۆكاری سەرەكی لە جیابوونەوەیان منداڵەكانیان بووە، دەیەوێ دوای جیابوونەوەی لەگەڵ پیتدا، لەگەڵ منداڵەكانی بە شێوەیەكی خۆشتر بژین.
هەر لە دیمانەكەدا ئەنجێڵینا دەڵێ بەداخەوە منداڵەكانی هەواڵی جۆراجۆر و دروستكراو لە میدیاكان لەبارەی جیابوونەوەیان دەبیستن، بەڵام ئەو بەردەوام هەوڵ دەدات زانیارییەكانیان بۆ ڕاست بكاتەوە.

© 2017 Hawler