تەمموز 10, 2020

برازایەکی ترامپ ژمارەیەك نهێنیی مامی ئاشكرا دەكات

ڕ‌ۆژنامەی فۆربێسی ئەمریكی نووسیویەتی بۆ یەكەمین جار لە مێژووی خانەوادەی ترامپدا كەسێكی ناو خانەوادەكە ژمارەیەكی نهێنی ترامپ ئاشكرا دەكات.

ماری فەڕد ترامپ كە كچی برای ترامپە و تەمەنی 55 ساڵە بە نیازە لە 11 مانگی ئۆگۆستی ئەمساڵدا پەرتووكێك لەسەر ژیانی تایبەتی دۆناڵد ترامپی مامی بڵاو بكاتەوە، ئەم پەرتووكە هەندێك بەسەرهاتی ناوازە و نهێنی تایبەتی لەسەر ژیانی تایبەتی ترامپ تێدایە.
ڕۆژنامەی فۆربێس نووسیویەتی یەكەمین جارە لە ناو خانەودەكەی ترامپدا كەسێك لەدژی ترامپ پەرتووك بڵاو دەكاتەوە ئەمەش دەكرێت بە بەرهەمێكی مەزن ناو ببرێت.
ماری سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ترامپ و باوكی بۆ رۆژنامە دواوە و دەڵێت : "بە داخەوە باوكم لە تەمەنی 42 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ترامپ بە پێی پێویست لەكاتی نەخۆشەكەیدا بە هانای نەهات و پشتی تێكرد".

© 2017 Hawler