ئایار 30, 2020

هێلێکی گەرم بۆ خەڵکی هەژار دەکرێتەوە

شیڤان شێرزاد

وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و لەبەرچاو گرتنی بار و گوزەرانی خەڵکی هەژار، کە ئێستا بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ لە ماڵەوەن، دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی

دووەمین هەڵمەتی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستیەکانی ڕۆژانەی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت دابین دەکات و داواش لە خەڵکی هەژاری شاری هەولێر دەکەن بەپێی ئەو هێلە گەرمانەی کردوویانەتەوە پێوەندی بکەن و هاوکارییەکانیان بۆ دەگەیەننە ماڵەکانیان.. هەروەها ئەو هەڵمەتە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و تا ئێستا گەیشتووەتە سۆران و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، ئامانجیش لە هەڵمەتەکەدا ئەوەیە، کە ڕێگە لەوە بگیرێت برسیەتی لەنێو خەڵکدا دروست بێت، کە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کرێکاران بێکار ماونەتەوە.. لەو نێوەندەشدا داوا دەکەن پێوەندی بە ژمارەکانی دەزگاکە بکەن تا بتوانرێت هاوکارییەکانیان پێبگات.

© 2017 Hawler