تەمموز 11, 2020

تۆ بڵێی ڤیتامین سی، کۆرۆنا ببەزێنێ؟

محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە شاری ووھان لە وڵاتی چین سەری ھەڵدا. دکتۆرانی چین لە تواناکانی ڤیتامین سی دەكۆڵنەوە بزانن چەندە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە لە دەیان وڵاتی جیھان بڵاو بۆتەوە و زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەسی گیرۆدە كردووە و، لایەنی کەم سێ ھەزاریشی کوشتووە.

جیهان زیاتر لە ١،١ بلیۆن دۆلار خەرج دەکات لە پاشکۆکانی ڤیتامین سی، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٤ ئە ژمارەیە بگاتە ١،٤ بلیۆن دۆلار.
ئەم جۆرە ڤیتامینانە سوودی زۆریان ھەیە، بەرھەڵستی سەرمابوون دەکات و بیرەوەری تیژ دەکات و ژەھراویبوون لەناو دەبات و تەندروستیی مێشک باش دەکات، سوودی ھەیە بۆ پێشگیری لە ئیلتھابات و ڤایرۆسەکانی وەک ئەنفلۆنزا، بە جۆرێک بەرگریی لەش زیاد دەکات و کرداری بەرھەمھێنانی خرۆکەی سپی زیاد دەکات کە دژی نەخۆشییەكە کار دەکات.
شایەنی باسە لە چین توێژینەوە دەکرێت لەسەر ڤیتامین سی، ئاخۆ برێکی زۆر لە ڤیتامین سی دەتوانێ بەرهەڵستی كرۆنا ببێتەوە؟
مایک سکینز، زانای بواری ڤایرۆس لە زانکۆی ئیمبریال کۆلیژ لە لەندەن گوتی: جارێ لێمان روون نیە ڤیتامین سی چ زیانێك بە كرۆنا دەگەیەنێت، چاوەڕێی توێژینەوەکانی چین دەکەین، ئەوان کارێکی زۆر باش دەکەن.
جیهان لە پێشبڕکێدایە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆرۆنا، لە لایەنی خۆیەوە کۆمپانیای(فایزر) بۆ دروستکردنی حەب و دەرمان رایگەیاند: ھەندێ تێکەڵەی دژە ڤایرۆس دروست کردووە لەوانەیە بتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بەچۆكدا بێنێت.

© 2017 Hawler