ئاب 18, 2018

چای بە لیمۆ بەرگریی لەش زیاد دەكات

چای بە لیمۆ لە پاڵ تاموچێژەكەیدا، سوودی تەندروستیی هەیە، ئەم تێكەڵەیەش لەم وەرزەدا باشترین خواردنەوەیە و بەشێك لە خەڵكیش وەك جێگیرەوەی خواردنەوە گازییەكان دەیخۆنەوە.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە لیمۆ تێكەڵ بە چا بكرێت و لە ڕۆژیكدا سێ بۆ چوار جار بخورێتەوە بەرگری لەش زیاد دەكات، هەر بۆیە زانایان لە هەشت خاڵدا سوودەكانی خواردنەوەی چای بەلێمۆ دەخەنە ڕوو كە ئامانەن:
1_بە تێكەڵكردنی چا و لیمۆ لەش پاك دەبێتەوە و ژەهرەكانی لەش كە تووشی هەوكردن هاتبن خاوێندەكاتەوە، ئەو چایە رێگەیان پێ دەگرێت و لەناویان دەبات.
2_لەم وەرزەدا كە زیاتر تووشی سەرما و ئینفلەوەنزا دەبینەوە، ئەو تێكەڵەیە زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی ئەنفلەوەنزا، ئەگەر زەنجەفیلیشی تێكەڵ بكرێت و رۆژانە 3_4 جار بیخۆیتەوە، ئەو لە هەوكردنی قوڕگ دەتپارێزێت و بەرگریی لەشت زیاد دەبێت و لە سەرمای زستاندا گەرمیت پێ دەبەخشێت.
3_ تێكەڵەی چا و لیمۆ مێشك چالاك دەكات و مرۆڤ وریاتر دەكاتەوە، بۆیە دەتوانیت وەك هێوركەرەوەی دەروونی بەكاری بهێنیت، ماندووبوون هۆكاری دروستبوونی ژەهرە لە خوێن كە كار دەكەنە سەر تەندروستی دەروونی مرۆڤ و هۆكارە بۆئەوەی كەمتر هەست بە سەرئێشە و لاوازی و تەمبەڵی و ماندووبوون بكەن.
4_ بەهۆی بوونی گیراوەی فلافۆنۆیدی چای بەلیمۆ دڵ و لوولەكانی خوێن دەپارێزێت و رێژەی چەوری و هەوكردن كەم دەكاتەوە و نایەڵێ خوێن مەیین لە لوولەكانی خوێندا روو بدات.
5_ پاككەرەوەیەكی سروشتییە لەدژی بەكتریا و ڤایرۆس.
6_ دوای ئەنجامدانی هەر جۆرە نەشتەرگەرییەك ڕەنگە تووشی هەوكردن بیتەوە ببێتە مایەی ئازاری جەستەت، چای بەلیمۆ كاریگەرییە ژەهراوییەكانی مادە بەكارهاتووەكان بۆ هۆشبردن لە نەشتەرگەری ناهێڵێت. هەروەها بۆ ئافرەتانیش لە كاتی ئازاری سووری مانگانە بەسوودە و هەوكردنەكانی كەم دەكاتەوە.
7_ لیمۆ جوانی دەبەخشێت بە پێست بۆ نەهێشتنی زیپكەی گەنجانە و نەخۆشییەكانی پێست سوودی زۆری هەیە، بۆیە چای بەلیمۆ دەتوانێت یاریدەر بێت بۆ نەهێشتنی زیپكەی گەنجانە و نەخۆشییەكانی پێست.
8_ چا و لیمۆ تایبەتمەندی دژەئۆكسێنەری بەهێزیان هەیە، ئەوەش بەهۆی بوونی مادەی پۆلیفینۆڵ لە چای و ڤیتامین سی لە لیمۆ، ئەو مادە دژەئۆكسێنەرە نەوەك هەر تەنیا ناهێڵێت زیان بەخانە ئاساییەكانی لەش بگات، بەڵكو خانە نائاسایی و شێرپەنجەییەكان دەكوژێت، هەروەها چا هەلی تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست و قۆڵۆن كەم دەكاتەوە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.