ئازار 31, 2020

ترەمپ ڕەخنەی لە ئۆسكار گرت "نەدەبوایە خەڵاتی باشترین بە فیلمێكی بیانی بدەن"

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی لە لیژنەی خەڵاتی ئۆسكار گرت بەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەمساڵیان داوەتە فیلمێكی بیانی و نەیانداوەتە فیلمی ئەمریكی.

ترەمپ لە میانی وتارێكیدا لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ، لەبەردەم لایەنگرانیدا ڕەخنەی لە مەراسیمی خەڵاتی ئۆسكاری ئەمساڵ گرت و گوتی نەدەبوایە خەڵاتەكە بدرێتە فیلمێكی كۆریایی.
ترەمپ گوتیشی: "لە كاتێكدا ئێمە كێشەی بارزگانیمان لەگەڵ لەگەڵ كۆریای باشوور هەیە، كەچی فیلمێكی ئەو وڵاتە براوەی خەڵاتی ئۆسكار بوو"
ئەم وتانەی ترەمپ لێكدانەوە جۆراجۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، لەلایەن هەندێك لە ستافی فیلمی Parasite یش، كە وەرگری خەڵاتی باشترین فیلمی ئەمساڵ بوو، بە شێوەیەكی خێرا وەڵام درایەوە.
نیون كە یەكێكە لە ستافی فیلمەكە و دابەشكردنی میوزیكی فیلمەكەی كردووە، لە وەڵامی ترەمپدا نووسیویەتی ئەو كەسێكی خوێندەوار نیە و ناتوانێ ژێرنووسی فیلمەكە بە زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە.

 

© 2017 Hawler