ئایار 26, 2018

بە حەوت ڕێگاژانی نیوەی سەر چییە و چۆن چارەسەری دەكەیت؟

ژان و ئێشی نیوی سەر یەكێكە لە ژانەسەرە بڵاوەكان و هۆكاری زۆری هەیە، تەنانەت رەنگە كەشوهەوای خۆش مام ناوەندی بەهاریش دروستی بكات، جا بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردن مەرج نییە دەرمان وەربگریت، بەڵكو چەند رێگەیەكی تر هەن كە دەتووانی بیانگریتە بەر.

لە هۆكارەكانی ژانی نیوەی سەر كەم خەوی و وشكهەڵگەڕانن كە رەنگە ببنە هۆكاری دروستبوونی، لە كاتی گۆڕانی خێرای كەشوهەوا، بەتایبەتی لە وەرزەكانی بەهار و پایز ئەو جۆرە سەرئێشە

دروست دەكەن.
زۆر كەس هەن لە كاتی هەڵكردنی بای گەرم تووشی سەرئێشە دەبن، بۆیە گۆڕانی پلەی گەرمی و شێ و پاڵەپەستۆی هەوا و تیشكی سەرووی بنەوشەیی، ئەوانە هۆكاری كاریگەریی

كەشوهەوان لەسەر مرۆڤدا.
تۆ دەتوانی بەبێ دەرمانخواردن بەسەر شەقیقیە وەیا ژانی نیوەی سەردا زاڵ بیت ئەگەر ئەوانە بكەیت:
1-خواردن بەڕێكی بخۆ و خۆت لە خواردنی زۆر چەور و شیرنەمەنی و نان بەدوور بگرە.
2-چارەسەركردنی هەر ئازارێكی ددان و شەویلاك كە ژانی نیوەی سەر دروست دەكەن.

3-ناوەندی لە نووستن، واتە نابێت زۆر وەیا كەمتر لە ئاسایی بخەویت.
4-بوونی بڕی پێویستی ئۆكسجین، وەرزشكردن لە هەوای كراوە و خۆ دوورخستنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ یارمەتی زاڵبوونت بەسەر ژانی نیوەی سەر دەدەن.
5-شێلان و گەرمكردنی مل، چونكە گرژبوون و رەقبوونی ماسوولكەكانی مل یەكێكە لە هۆكارەكانی ژانی نیوەی سەر.
6-خواردنەوەی كوپێك لە قاوە كە یاریدەرە بۆ گەیشتنی خوێن بۆ مێشك.
7-خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەتی ئاو، بەڵام وریای خواردنەوەی كحول بە كە رەنگە لەبری رزگاركردن تووشی ژانەكەت بكات.

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.