تشرینی یەکەم 16, 2018

چۆن پارێزگاری لە خۆت دەكەیت تا تووشی خەڵەفان نەبیت؟


بەشێكی گەنجان و بەتەمەنەكان گرفتارن بەهۆی لەبیرچوونەوە، پزیشكانیش چەند رێنماییەكیان هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت هۆكاربێت لە ڕێگری لە نەخۆشیی زەهایمەر "خەڵەفان".
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی ڕوون بووەتەوە كە خواردنی رێژەیەكی زۆری ڤیتامین ئی یارمەتیدەر دەبێت لە هێوركردنەوەی كاریگەریی نەخۆشیی زەهایمەر. هەر بە گوێرەی توێژینەوەكە كە دوای چاودێریكردنی كۆمەڵێك لە خۆبەخشان ڕوون بووەتەوە كە ئەو نەخۆشانەی رێژەیەك ڤیتامین یان پێدراوە و دوای چاودێریكردنیان دەركەوتوە كەنیشانەكانی نەخۆشیییەكە

لەسەریان كەمتر بووە و بیرو هۆشیان باشتر بوە بۆ یادكردنەوەی شتەكان.
هاوكات هەر بە گوێرەی توێژینەوەیەكی تر ڕوون بووەتەوە كە كەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیی زەهایمەر، تویژینەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە كە ڤیتامین B12

دەبیتە هۆی چالاككردنی توانای بیرەوەری مرۆڤ.
هەروەها پزیشكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن جگە لە خواردنەكان دەتواندرێت بە ە ڕێگا كار بكرێت بۆ پاراستنی مێشك لە نەخۆشیی زەهایمەر و نەمانی بیرەوەرییەكان:
١. وەرزش: یارمەتیدەرە بۆ باشتر هاتووچۆی خوێن و بەهێزكردنی بیرەوەری و كەمكردنەوەی فشاری خوێن و دەروونی

و خەوێكی تەندرووست.
٢. وەرزشكردن بە مێشك : وەك دۆزینەوەی وەڵامی مەتەڵ - وشەی یەكتربڕ - فێربوونی بەهرەیەكی نوێ - یان هیوایەتێكی نوێ - یان خولێكی نوێ.

٣. خواردنێكی تەندرووست : كە میوە و سەوزەی تیابێت - ماسی - گوێز – بادەم.
٤. تێكەڵاوی: واتە لەگەڵ كەسانی خۆشەویست و نێزیك و برادەر بەتایبەتی ئەوانەی كە هاوڕان لەگەڵتا.
٥. خەوێكی تەندرووست: بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی شەش سەعات.
٦. كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن و شەكرە و چەوریی خوێن ئەگەر هەبێت.

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.