ئایار 26, 2018

هۆكار و چارەسەری چین؟هەڵامەت و ئەنفلۆنزا وەك بەربڵاوترینی پەتا وەرزییەكان

پەتا وەرزییەكان ئەو نەخۆشییانەن كە لەڕێگای ڤایرۆسەوە مرۆڤەكان تووشی دەبن، ئەوانیش وەك (هەڵامەت، ئەنفلۆنزا) بەتایبەتی كە لەم وەرزەدا لەنێو هاووڵاتیان بەربڵاوە.

د. زانیار نوری عوسمان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و دڵ زانیاری و هۆشیاری تەندروستی پێشوەختە بۆ هاووڵاتیان لەسەر نەخۆشی و پەتا وەرزییەكان دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: لەم وەرزەدا گۆڕانكارییەكی خێرا لە ئاو و هەوادا ڕوو دەدات، كاتێكیش كە لە وەرزی گەرماوە پێ‌ دەنێینە ناو وەرزی سەرما هەندێك میكرۆب دروست دەبن و دەبنە هۆی (هەڵامەت، ئەنفلۆنزا)،

ئەمەش جگە لە ( ئازاری قوڕگ، لەوزەتێنەكان) كە بەهەمان شێوە لەم وەرزەدا بڵاون، بەڵام ئەوەی زۆر باوەو بەخێرای بڵاو دەبێتەوە لەنێو هاووڵاتیان هەڵامەت و ئەنفلۆنزایە.
د.زانیار دەڵێت: زۆر گرنگەو پێویستە لەسەر هاووڵاتیان ئەم دوو نەخۆشییە لەیەكتر جیابكەنەوە تا كەسەكە بەباشی چارەسەرەكان وەربگرێت، هەڵامەت نەخۆشییەكی درمییە هیچ پەیوەندی بەسەرماوە نییە تەنها لەڕێگای ئەو میكرۆبەوە مرۆڤ تووش دەبێت، بەجۆرێك نیشانەكانی دەردەكەون كە كەسەكە(چاوسوربوونەوە، پژمین، لوت گیران، تایەكی كەم) ڕووی تێ‌ دەكات ئەو

نیشانانەش جێگەی مەترسی نییە بۆ مرۆڤ كە بەو هۆیەوە دەتوانێت كاروبارەكانی ڕۆژانەی ڕایی بكات.
ئەو پزیشكەپسپۆڕە لەبارەی ئەنفلۆنزاوە دەشڵێت: ئەنفلۆنزا بریتییە لە تا، كە مرۆڤ لەماوەی 24 سەعاتدا زۆر بەتوندی تایەكی گەرم لەشی دەگرێت كەدەگاتە نزیكە 40 پلە، بەگشتی هەموو

ئەندامەكانی لەشی بێ‌ هێز دەبێت و تووشی كۆكەو بێزارییەكی زۆردەبێت، ئەگەر بەزوویی كەسەكە خۆی نەپارێزێت و چارەسەر وەرنەگرێت لە نێو هاووڵاتیانیش بڵاو دەبێتەوە.
هاوكات ڕوونیشی كردەوە، خۆشبەختانە جگە لە ئەنفلۆنزا وەرزییەكان تائێستا ئەنفلۆنزای مەترسیدار نەبووە لە كوردستان، بەڵام ئەم ئەنفلۆنزایە وەرزییە لەكەسێكدا بەرگری لەشی بەهێزنەبێت و هەریەك لەم نەخۆشیانە ( شەكرەو سستی گورچیلە، نەخۆشییەكانی سی، ڕەبۆ، جەڵتەی دەماغ )ی هەبێت بەهۆی خۆنەپاراستنیان ئەگەری گیان لەدەستدانیان لێ‌ دەكرێت.
ئەو پسپۆڕە ڕێنمایی تەندروستی دەدات بە هاووڵاتیان، باشترین هەنگاو خۆپاراستنە لەم نەخۆشییە، ئەویش بە پێچانی دەموو لوت ئەگەر بینیت كەسێك ئەپژمێت دەست بەجێ‌ دەموو لوتت بگرە

و دووربكەوەرەوە لێی و خۆت بپارێزە تا ئەو نەخۆشییە دەوری خۆی تەواو دەكات كە نزیكەی هەفتەیەك دەخایەنێت و كەسەكە چاك دەبێتەوە.
لە كۆتایدا د.زانیار نوری جەختیشیكردەوە، پێویستە هاووڵاتیان هۆشیارییەكی ئەوتۆیان هەبێت و لایەنی ڕۆشنبیریان بەرز بێت و بێ‌ ئاگایانە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكە نەكەن وەك پەنا بردنە بەر ئەو ڕێگە هەڵانەی كە باوە ئەویش بەكارهێنانی دەرزی تێكەڵەیه، كەهەموو ئەمانە بۆ بەكتریا ئەبن ئەگەرنا ئەوەنەی دیكە بەرگری لەش ناهێڵێت، هەروەها سەردانی پزیشك بكات بەتایبەت وانەزانێت ئەنفلۆنزاكە نەخۆشی گرانەتایە بۆیە ڕێنمایی پزیشك باشترین هەنگاوە بۆ دەربازبوون لێ‌ ی لەگەڵ ئەوەش پێویستە كەسی توش بوو پشو بات و خۆی ماندوونەكات.
ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.