ئایار 26, 2018

پێویستبوونی جانتای فریاگوزاریی سەرەتایی

جانتای فریاگوزاریی سەرەتایی پێویستە لەماڵ و هەموو شوێنەكانی ئیشكردن هەبێت و هەروەها لە ناو ئۆتۆمبێل و لەكاتی گەشتی پیادە بۆ ناو سروشت وەك شاخ و دۆڵەكان دەبێت لەگەڵت بێت.

گرنگی جانتای فریاگوزاریی: گرنگی جانتای فریاگوزاریی لەوەدایە كاتی ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوودەدات دەتوانی كۆنتروڵی ئەو دۆخەبكەیت تا خرابتریلێ نەیەت و یارمەتی چارەسەركردنیش

دەدات.
بەكارهێنانی جۆرەكانی:
*بۆماڵ و شوێنەكانی كاركردن: دەبێت لە جۆری جانتا پلاستیك بێت یان سندوقی شوشە یان ئاسن و لەو جۆرانەبێت كەدەتوانی بە ئاسانی هەڵواسرێت بەدیوار تا لەپێش چاوبێت و دوربێت لە دەستی منداڵ و دەبێت لەچەند بەشێك پێك بێت تا بتوانی كەل و پەلەكان بە ئاسانی لە ناویداداینێی و لەكاتی كردنەوەی هیچ شتێك بەرنەبێتەوە.
* بۆ ناو ئۆتومبێل: پێویستە ڕەچاوی گەرمای هاوین بكرێت، بۆیە پێویستە ئەو سندوقە یان جانتایەی لە ناو ئۆتۆمبێل دادەنرێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئاگاداری پلەی گەرمی بێت.
*بۆگەشت و چوون بۆ شوێنی سەخت بەپیادە یان ناودۆڵ و شاخ، دەبێت جۆری جانتایی بێت و سوك و بچوك بێت. كەل و پەلەكان كەم بن لە ناویدا تە نها ئەو جۆرانەبن كە پێویستن.

چاودێری كردنی سندوق یان جانتا فریاگوزاریی سەرەتایی:
*دوربێت لە پلەی گەرمای بەرز.
*دوربێت لە دەستی منداڵان.
*چاودێری ماوەی بەسەرچوونی كەل و پەلەكان بكرێت.
*هەبوونی كەل و پەلی پێویست.
*ڕێك و پێككردنی كەل و پەلەكان و بەش بەش كردن.

*دانانی یان هەڵواسینی لەشوێنی گونجاو و سەلامەت.
*پاك و خاوێنی كەل و پەل و سندوقەكە.
ئەو كەلوپەلانەی كە پێویستە لە ناو سندوق یان جانتای فریاگوزاریی سەرەتایی دا هەبێت:
* لەفافی نۆرماڵ بە قەبارەیی جیاواز.
* لەفافی لاستیكی(مەتاتی) قەبارەیی جیاواز.
* گۆز یان شاش.
* پلاستەری رۆڵە یان تیپ.
* پلاستەری برینی پەنجەكان.
* یۆد.
* ئاوی دڵۆپینراو(موقەتەر).
* مەقەست.
* پەنجەوانەی پزیشكی "كەفە".
* لۆكە "پەموو".
* دژەئاگر.
* بەتانی فریاكەوتن.
* لایتی ڕووناكی.
* مەرهەمی سوتان.
* ماسك.
* تۆرنیك "پەتی بەستن".
*چەند كەل و پەلی تر كە بە گوێرەی پێویست دەتوانی شوێنی بكەیتەوە لە جانتا.
سەرچاوە: Kurdish Ambulance

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.