تشرینی یەکەم 17, 2019

کاریگەریی ڤیتامین (N) لە پەروەردەی منداڵ

ڕۆڵی ڤیتامین (نەخێر) چییە لە پەروەردە و گەشەسەندنی منداڵ؟
پرۆفیسۆر رۆزمۆند، پرۆفیسۆر لە بواری دەروونناسی خێزان لە زانکۆی (parger) لە دیمایه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەگەر تۆی دایک و باوک (به‌خێوكار) بە نیازیت منداڵێکی تەندروست و بێ کێشە بخەیتە کۆمەڵگاوە پێویستە ڤیتامین (نەخێر) بە منداڵەکەت بدەیت، بۆ نموونە کوڕێک تەمەنی 5 ساڵانە باوکەکە هەموو شتێکی بۆ دابین دەکات (پایسکل، لاپتۆپ، یارییەکان، مۆبایل، گیتار… هتد) هەر شتێکی بوێت بۆی دابین دەکات، لە پێناو دڵخۆش کردنی منداڵەکەی، بەڵام سەیر دەکات ئەوە پێچەوانە دەبێتەوە، منداڵەکەی هیچ دڵخۆش نییە به‌رده‌وام بێتاقەتە، هەموو شتێکیش داوا دەکات، بەڵام دوای کڕین بێ نرخی دەکات و فرێی دەدات، بۆیه‌ هەمیشە بیانو ئەگرێت، کەسێکی شەڕانیە، لەگەڵ کەسا ناگونجێت، منداڵێکی کەللە رەقە.
ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ئەو منداڵانەی هەموو شتێکیان بۆ دەستەبەر دەکرێت لە داهاتوودا کەسێکی وشک، ئاڵۆز، خۆپەرست، لاواز و کەم سۆزییان لێدەردەچێت، کوردەواری دەڵێت (کەسێکی دەست و پێ سپیان لێ دەردەچێ).
خێزانێك سەردانی پزیشک دەکەن، دەپرسن ئایا کوڕەکەمان چی لێهاتووە؟ خەمۆک بوو؟

ئایا کێشەی چی هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە هەموو شتێکمان بۆی دابین کردووە، بێ دڵی ناکەین بەڵام هەر ئاوایە؟
لێرەدا، رۆزمۆند چارەسەری ڤیتامین (نەخێر)ـی بۆ دادەنێت.
واتا، نابێت به‌ هیج شێوەیەک هەموو شتێک بۆ منداڵ دابین بکرێت، نابێت هەرچی گووت بۆی بکەن، نابێت هەرچی داوای کرد بۆ بکرن و بۆی بەردەست بخەن، چونکە ئەو منداڵە توشی نەخۆشی تێرنەبوونی حەز و ئارەزووەکانی دەبێت، پێویستە کەمێک لە شتەکانی بۆ دابین بکرێت پێویستە منداڵ وا پەروەردە بکرێت بەبێ خۆماندو کردن ناتوانێت شتەکان بەدەست بێنیت. دەبێت فێری ئەوەیان بکەین ماندو بن بۆ بەدەست هێنانی شتەکان، پێویستە جارجارەش بە منداڵەکەت بڵێی نەخێر ئەوەت بۆ ناکڕم نەخێر ناتبەمە ئەو شوێنە…
بۆ ئەوەی قەدری شتەکانیان لابێت و بە نرخی بزانن، بەڵام هەر شتێکی داوا کرد و تۆش بۆت کڕی، لەزەت لە شتەکان نابینێت و هەر زوو بێ بایەخی دەکات و فڕێی دەدات، داوای شتی زیاتر دەکات.
منداڵ شایەنی ئەوەیە بە هەموو شێوەیەک خزمەتی بکەی (بیانپارێزین، ئامۆژگاری و رێنماییان بکەین، ئاراستەیان بکەین و کاریگەریشیان لەسەر دروست بکەین ) بەڵام دەبێت لە سنوری خۆیدا بێت هەموو شتێکی نەخرێتە بەردەست پێیان بگوترێت نەخێر بۆ هەموو شتێک.

 

© 2017 Hawler