ئەم پەڕەیە چاپ بکە

چۆن بەسەر هەژانی دەروونی منداڵدا زاڵ دەبیت؟

منداڵی ئەو جیهانە و ناسك و زۆر سادەیە بەهۆی پێنەگەیشتنی ئەندامانی لەش و دەروون و بیركردنەوەی منداڵ، چەند هۆكارێك هەن بۆ هەژانی دەروونی منداڵ وەك ئاستی لە قوتابخانە و خوێندن و چەند كێشەیەكی دەروونی كە لە ئاكار و هەڵسوكەوتی رۆژانەیان رەنگ دەداتەوە و لەو رێگەوە كێشە بۆ دایك و باوك دروست دەكەن.

گوێگرتنی هێمنانە بۆ منداڵ و هەست و سۆزەكانیان و شێوازی مامەڵەكردن و كاردانەوە لەگەڵیان لەلایەن باوانەوە، پاڵپشتی لە دۆخی دەروونی منداڵ و مێرد منداڵان دەكات و یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنیان لە قوتابخانە دەدات، كاتێك توێژینەوە دەروونییەكان دەریان خستووە پێویستە قسەكردنی سۆزدارانە پێویستە لەلایەن باوانەوە بەرانبەر منداڵەكانیان پێڕەو بكرێت و بەوردی و گرنگییەوە گوێیان بۆ بگیرێت و یارمەتیان بدرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو هەژانە دەروونییەی دووچاری دەبنەوە لە ژیانیان لە ژیانی قوتابخانە و كۆڵان و لە قوتابخانە لەسەر ئاستی خوێندنیان یان لەسەر ئاستی دەروونی لە ترس و نیگەرانیان، بۆیە ئەو وەڵامدانەوەی باوان بۆ خۆشی نییە، بەڵكو شێوازێكی پەروەردە و بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵە.
توێژینەوەیەكی ئەمەریكی كە لە گۆڤاری "تەندروستی منداڵ" بڵاو كراوەتەوە باسی ئەوە دەكات كە ئەو رێنوێنیانە ئەگەرچی وا دەردەكەوێت كە ئاسایین، بەڵام لە راستیدا زۆرێك لە منداڵان هەن بەدەست فەرامۆشكردن و گوێ بۆ نەگرتن و گرنگینەدانەوە دەناڵێنن، رەنگە باوكان گرنگی بە منداڵانیان بدەن، بەڵام منداڵان هەست بەو گرنگیدانە ناكەن، ئەوەش بۆشاییەك لە مامەڵەكردنی نێوان باوان و منداڵەكانیان دروست دەكات و دەبێتە هۆی شكستهێنانیان لە خوێندن و لەناو كۆمەڵگە و لەناو درەوونی خۆیان و ئەو هەژانەی هەیانە چارەسەر ناكرێت و مەرجیش نییە ئەوان لەلایەن باوانییەوە تووشی مامەڵەی خراپ و لێدان و ئازاردان ببنەوە.
بۆیە پێویستە بەلایەنی كەم یەكێك لە باوان پێوەندی هاوڕێتیان لەگەڵ منداڵ هەیە، بەشێوەیەك كە منداڵ بتوانێت قسەی دڵی خۆی بۆ بكات كە ئەو كارەش رۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو هەژانە دەروونیەی منداڵ بەدەستییەوە دەناڵێنێت. توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هاوسۆزی باوان لەگەڵ منداڵان و رێگەی مامەڵەكردنیان كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر منداڵ زیاتر لەوەی لە ژینگەیەكی ئارام و هێمن و دوور لە توندوتیژی بژیت یان ژەمێكی خۆراكی پاك و تەندروستی هەبێت.
ئەوەی سەرەوە دووپاتی دەكاتەوە كە دابینكردنی ژینگەیەكی دەروونی گونجاو و تەندروست گرنگترە لە دابینكردنی ئاستێكی بەرز لە دابینكردنی بژێوی و گرنگیدانی تەندروستی دەروونی بە منداڵ و بەوەش كاریگەری ئەرێنی بۆ سەر ئاستی خوێندنیان دەبێت، توێژینەوەكە ئاماژە دەكات كە ئەو منداڵانەی پێوەندی سۆزداری باشیان لەگەڵ باوانیان هەیە بە شەش هێند ئاستی خوێندنیان بە بەراورد بە وانیتر زیاترە، ئەوان داتای 65 هەزار منداڵیان وەرگرت لە ئەمەریكا و دەركەوت منداڵی بێ گرنگیدان و بێ پێوەندی باش لەگەڵ باوانی دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی خوێندن زیاتر لە هۆكاری تری وەك توندوتیژی و لاوازی ئاستی دارایی و كێشەی ناو خێزان.
بۆیە پێویستە باوان گوێ بۆ كێشەی منداڵانیان بگرن و خۆشەویستی و پاڵپشتی دەروونیان بۆ دەرببڕن، هاوكات مامەڵە لەگەڵ منداڵ وەك پێنەگەیشتوو ئەنجامی نەرێنی هەیە و پێویستە وەك كەسانی پێگەیشتوو گفتوگۆیان لەگەڵدا بكرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و قسەیان لەگەڵ بكرێت دوور لە سووكایەتی، بۆیە خۆشەویستی و پاڵپشتی دەروونی باشترین چارەسەرییە بۆ نەهێشتنی هەژانی دەروونی منداڵ.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر