تشرینی دووەم 22, 2019

به‌ خۆراك ئەگەری دووگیانبوون زیاتر بكەن

لەوانەیە خوت و هاوسەرەكەت لەسەر دووگیانی و دروستكردنی كۆرپەلەیەك رێككەوتبن، بەڵام دوای چەندان هەوڵی بەردەوام نەگەیشتبن بە ئەنجامی دیاریكراو، زۆر هۆكار بۆ ئەو حاڵەتە بوونی هەیە لەوانە سیستەمی خۆراك و ئامادەكردنی لەش بۆ پێشوازیكردنت لە میوانی نوێ.

زۆرێك خۆراك و خواردنەوە هەن پێویستە دایك لێیان دووربكەوێتەوە و پێویستە بۆ ئەوەش رەچاوی ماوەی پێش دووگیانبوون بكرێت، بۆ نموونە خواردنی ئەو خۆراكانی ئەگەری دووگیانی زیاد دەكەن لای خۆت و هاوسەرەكەتەوە، رێژەی توانای وەچەخستنەوە زیاد دەبێت و ئەگەری دووگیانبوون زیاتر دەبێت، بۆیە بابەتەكە تەنیا ئەوە نییە كە چی دەخۆیت، بەڵكو ئەو مادانەیە لەناو خۆراكەكەتدا هەیە و یاریدەر بۆ ئەو كارە.
لەو خۆراكانەی پێویستن فۆلیك ئەسیدە كە زۆر پێویستە بۆ بنیاتی دروستبوونی كۆرپەلە بە شێوەیەكی سروشتی و دەتوانی لە رێگەی خواردنی دانەوێڵەی تەواو دەنكۆڵەی گەنمەشامی و سەوزە و میوە مزرەكان و نیسك و سپێناغ و كولەكە و برۆكلی دوستیان بخەیت.
هەروەها پرۆتین دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری دوستبوونی دووگیانی كە لە زۆر جۆری خۆراكدا هەیە وەك هێلكە و مریشك و ماسی بەتایبەتی سەلەمۆن و پاقلەمەنی و سەوزە و میوە وەك سڵق و سپێناغ و كەلەرم و خۆراكەكانی ڤیتامین 12یان تیادایە كە كەمبوونەوەی لە لەشدا كاریگەری گەورەی بۆ سەر توانای وەچەخستنەوەی هاوسەران هەیە و رەنگە پێوەندیشی بە لەباربردنەوە هەبێت و لەو خۆراكانەشی بەو ڤیتامینە دەوڵەمەندن وەك گوێژكە ماسی و ماسی و تونە و جگەر و گۆشتی مانگا و ماست و هێلكە، هەروەها هەنگوین خۆراكێكی باشە بۆ زیادكردنی توانای وەچەخستنەوە و بەهێزكردنی هێلكەدان و ئەندامی زاوزێ و زیادكردنی ژمارەی سپێرمەكان و بەهێزكردنیان.
ماسی و خۆراكە ئاوییەكان بەوە ناسراون كە دەوڵەمەندن بە مادەی خۆراكی بەسوود بۆ تەندروستی مرۆڤ و زۆرجاریش باسی ئەوە دەكرێت كە خواردنیان كار دەكاتە سەر توانای سێكسی و ئەگەری دووگیانی ژن زیاتر دەكەن، بەتایبەتی كاتێك بەم دواییە توێژینەوەكان دەریان خست كە پێویست بە ترس ناكات بەوەی ژنانی دووگیان ماسی بخۆن، بەڵكو گرنگە بۆ بەهێزكردنی توانای سێكسی و هەلی دووگیانیش زیاتر دەكات.
توێژەران لە زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكایی، توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا بەمەبەستی ئاشكراكردنی پێوەندی نێوان خواردنی خۆراكی دەریایی و توانا و خواستی سێكسی و وەچەخستنەوە لە مرۆڤدا و بۆیان دەركەوت كە خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانە بە شێوەی دوو ژەم لە هەفتەیەكدا، توانای سێكسی و ئەگەری دووگیانی زیاد دەكەن، چونكە ماسی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین و خۆراكی گرنگی بۆ لەش تیادایە، وەك ڤیتامین دی و زەنك و ترشەكانی ئۆمێگا 3ی چەوری كە تەندروستی سێكسی و وەچەخستنەوە بەهێزتر دەكەن، وەك ماڵپەڕی "بریفنگن"، بڵاوی كردەوە.
ئەنجامی توێژینەوەكە كە 501 هاوسەری گرتەوە كە نیازی وەچەخستنەوەیان هەبوو، دەری خست كە 92%ی ئەوانەی هەفتانە دوو ژەم ماسی و خۆراكی تری دەریاییان خواردووە بە شێوەیەكی رێك لە ماوەی ئەو ساڵەی ویستوویانە وەچە بخەنەوە، سەركەوتووبوونە لەو هەوڵەیان، لە بەرانبەر سەركەوتنی 79%یان كە كەمتریان خواردووە.
ئۆدری جاسكنز، توێژەر لە بەشی خۆراك لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3 كە لە ماسی و خواردنی دەریاییدا هەیە، یارمەتی باشتركردنی كوالیتی سپێرم و بەرهەمهێنانی هێلكۆكە لە مێیەدا دەدات و ئاستی هۆڕمۆنی برۆجسترۆنی مێیە زیاتر دەكات كە یاریدەر بۆ دووگیانی.

© 2017 Hawler