ئەم پەڕەیە چاپ بکە

قڵێشانی لێوه‌كان یه‌كێك له‌و گرفتانه‌یە كه‌ ئافره‌تان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی، كه‌ ئافره‌تان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن قڵێشانی لێوه‌كانه‌، له‌و كاته‌دا واتا له‌ كاتی قڵیشانه‌كه‌ لێو تووشی جۆرێك له‌ گرژبوونه‌وه‌ی پێستی لێو ده‌بێ‌، هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی خوێن لێهاتن به‌ تایبه‌تی له‌كاتی قسه‌كردن و نان خواردن و پێكه‌نین و ده‌م جوڵاندن، ئه‌گه‌ر به‌ كرێمی تایبه‌ت چه‌ور نه‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئارایشتكردنی ده‌مو چاو و سوراو لێدان تووشی گرفت ده‌بێت، لێوه‌كان جوان خۆیان پیشان ناده‌ن.


له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌ی كاتی تووشبوون، نیگه‌ران مه‌به‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و رێنماییانه‌ت جێبه‌جێ‌ كرد:

هه‌میشه‌ چه‌وركردنی لێوه‌كانت به‌كرێمی تایبه‌تی پڕ ڤیتامین له‌بیر مه‌كه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌و كرێمه‌ی كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێریت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ له‌خۆ بگرێت،كه‌ به‌رگری له‌ قڵێشانی لێو ده‌كات و كرێمی تایبه‌تی به‌ لێو به‌رده‌وام به‌كاربهێنه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌میشه‌ له‌ناو جانتات بێت.

نابێت به‌ زمان و ته‌ڕایی ناو ده‌م لێو ته‌ڕ بكه‌یت، چونكه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت و قڵێشانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌ندێك جار ئازاری له‌ گه‌ڵ ده‌بێت. وا باشتره‌ رۆنی زه‌یتوون به‌كاربهێنرێت وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی سروشتی بۆ گرفته‌كانی لێو.

بۆ نه‌رمكردن و جوانكردنی لێوه‌كان پێویسته‌:كه‌مێك شه‌كر له‌ناو رۆنی زه‌یتووندا بتاوێنه‌وه‌ دواتر لێوه‌كانی پێ‌ چه‌ور بكه‌، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌وڵ بده‌ به‌هۆی لێوه‌كان نه‌رمه‌ شێلانێكی له‌گه‌ڵ چه‌ور كردنه‌كه‌ بكه‌ی، دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینی.

ده‌توانیت فازه‌لین به‌كاربهێنیت، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ به‌رده‌وام كه‌مێك هه‌نگوین بۆ چه‌وركردنی لێوه‌كانت به‌كاربهێنی، چونكه‌ ئه‌مه‌ باشترین رێگای چاره‌سه‌رییه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو قڵیشانه‌كه‌ زۆر بوو، ده‌توانیت له‌ گیراوه‌یه‌ك، كه‌ پێكبێت له‌ (10) دڵۆپ رۆنی (یانسۆن) و ئاوی گوڵی (جیرانیۆم) له‌گه‌ڵ (5) دڵۆپ ئاوی لیمۆ، ئه‌گه‌ر توانیت كه‌مێك رۆنی باده‌می تێ‌ بكه‌، پاشان هه‌موویان جوان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه‌ و لێوه‌كانی پێ‌ چه‌ور بكه‌، ده‌كرێت ئه‌م كاره‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ بكه‌یته‌وه‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی ببینی.