تشرینی دووەم 22, 2019

زیانەكانی كەمخواردنەوەی ئــاو بۆ منداڵ

ئاو سەرچاوەی ژیانە، چونكە پێكهاتەی سەرەكیی لەشی بوونەوەرەكان و ئەو كارلێكانەن كە لەلەشیدا روودەدەن، بۆیە پێویستە مرۆڤ گرنگییەكی گەورە بە خواردنەوەی ئاو شلەمەنییەكان و ئەو سەوزە و میوانە بدات كە رێژەی زۆری ئاو بە لەش دەبەخشن، بە تایبەتی بۆ منداڵ و مێردمنداڵان.

توێژینەوەیەكی ئەمەریكایی هۆشداری لە كەمتەرخەمی منداڵ و گەنجان دەدات لە خواردنەوەی بەردەوامی ئاو بەدرێژایی رۆژ بەتایبەتی لە ورزی گەرمادا، چونكە دەبێتە هۆی پەنابردنیان بۆ خواردنەوە شیرینكراوەكان وەك بیبسی و تایگەر و هەموو جۆرەكانی تر و وەرگرتنی كالۆریی زیاتر لەو رێگەوە.
ئاشر رۆزنگەر، مامۆستای یاریدەر لە تەندروستی ئاكاری بایۆلۆجی و بەڕێوەبەری تاقیگەی ئاو و تەندروستی و خۆراك لە ئەمەریكا لەو بارەوە ئاماژە دەكات، ئەو ئەنجامانەی لە گۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكی ئەمەریكا بۆ پزیشكی منداڵ، بڵاو كراوەتە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە كە چەندە گرینگە منداڵ بەردەوام ئاوی خاوێن بخواتەوە.
ئەو شارەزایە روونی كردەوە، پێویستە منداڵ رۆژانە ئاو بخواتەوە، چونكە یەكەم بژارەی بەردەم تەندروستی ئەوانە و ئەگەر فەرامۆشی بكەن، ئەوان پەنا بۆ شوێنگرەوەی كالۆری بەرز دەبەن، وەك خواردنەوە شیرینكراوەكان، رۆزنگەر دووپاتی دەكاتەوە، ئەو مادانە سۆدە و شەربەتی شیرینكراوی میوە و چا و قاوە وزەبەخشەكان دەگرێتەوە.
توێژەران پشتیان بە داتای توێژینەوەیەكی بنكۆڵی دەستەی نیشتیمانی تەندروستی خۆراك بەست كە زانیاری لەبارەی هەشت هەزار و 400 منداڵ لەخۆ گرتووە تەمەنیان لە نێوان دوو تا 19 ساڵە لەبارەی ئاستی خواردنەوەی ئاو و خواردنەوە شیرینكراوەكان و رێژەی سەتی ئەو كالۆرییەی لەو رێگەوە دەستیان دەكەوێت، دەركەوت كە 20%ی ئەوانەی رۆژانە ئاویان بە بەردەوام نەخواردووەتەوە، خواردنەوە شیرینكراوەكانیان دووهێند وەرگرتووە.
سوودەكانی ئاو بۆ منداڵ:
*یادەوەری بەهێز دەكات و چالاكتری دەكات و یارمەتی تەواوكردنی گەشەی مێشك دەدات بە شێوەیەكی دروست.
*یارمەتی پرۆسەی هەرسكردن دەدات و نایەڵێت منداڵ تووشی قەبزی ببێت.
*سووڕی خوێن چالاك دەكات و كار بۆ گەیشتنی كاراتری ئۆكسجین بۆ خانەكانی لەش دەكات.
*پلەی گەرمی لەش رێك دەخات و پارێزگاری لە هاوسەنگی خوێ لە لەشدا دەكات.
*لەش دەشواتەوە و لە ژەهر و مادەی زیانبەخش رزگاری دەكات.
*خوێن و گورچیلەكان پاك دەكاتەوە.
*منداڵ لە وشكهەڵگەڕان دەپارێزێت.
*یارمەتی مرۆڤ دەدات لەكاتی ریجیمكردن بۆ رزگاربوون لە كێشی زیادەی لەش.
*سەعاتی بایۆلۆجی لەشی منداڵ رێك دەخات، جیا لە رێكخستنی فرمانە بایۆلۆجییەكان و بەوەش لە نیشانەكانی ماندوویی و شەكەتی نوستنی نارێكخراوی منداڵ رزگاری دەبێت.
*هانی بەرهەمهێنانی وزە لە منداڵ دەدات و بەوەش یارمەتی ئامادەبوونیان بۆ ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان دەدات.
بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی نەخواردنەوەی بەردەوام و رۆژانەی ئاو و سوودەكانی خواردنەوەی بە شێوەیەكی رێكوپێك، پێویستە هەمیشە هانی منداڵ بدرێت بۆ خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەكی گونجاو كە رۆڵێكی ئەرێنی لە ژیانی ئەوان و بۆ تەندروستیان هەیە، بۆیە پێویستە راستەوخۆ بڕی پێویستی ئاو بخۆنەوە، جیا لەوە گرنگی بە خواردنەوەی شەربەتە جۆراوجۆرەكان بدرێت وەك لیمۆ و پرتەقاڵ بە زیادكردنی بڕێكی بۆ ئاو ئەگەر منداڵ حەزی بە خواردنەوەی ئاو نەكرد، جیا لە خواردنەوەی سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ئاو وەك خیار و شووتی و هیتریش، بەتایبەتی لە ورزی گەرما یان لەكاتی نەخۆشكەوتنیان وەك تووشبوونیان بە سكچوون یان لەكاتی راهێنان و یاریكردندا.

 

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

© 2017 Hawler