تشرینی دووەم 22, 2019

كەی هاوسەران پێویستە داوای لێبوردن لە یەكتر بكەن و چۆن؟

ژیانی هاوسەری رۆژێك و دوان نیە و تەمەنێكە، ساتێكە پڕ لە رووداوی خۆش و ناخۆش و راست و هەڵە، میزاجەكان بەپێی كەس و كات و تەمەنەوە دەگۆڕێن، هاوكات عادزی و تۆران و دڵشكاندن لە نێوان هاوسەران رووبدات، بۆیە داوای لێبوردن لە یەكتر و یەكتربووران هەڵە و نەنگی نییە و مەرج نییە داوای لێبوردن راستەوخۆ بێت لە خوارەوە چەند رێنوێنیەك هەیە لەوبارەوە.

هەموومان هەڵە دەكەین، بۆیە داوای لێبوردن پێویستە بۆ ئەوانەی هەڵە دەكەن، بەتایبەتی لە نێوان هاوسەران، چونكە سوودی زۆری هەیە بۆ نزیككردنەوەی و لێكگەیشتنی زیاتریان، بەڵام كەی داوای لێبوردن پێویست دەبێت و شێوازە راستەكەی چۆن دەبێت بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی بپێكێت.
چەند كاتێك هەیە و پێویست دەكات لایەنی هەڵە داوای لێبوردن بكات وەك لە خوارەوە:
*پێشێلكردنی بنەماكانی رێككەوتن لەسەركراو، بۆ بەردەوامبوونی پێوەندیی هاوسەری پێویستە رێز لە رێككەوتنی.

© 2017 Hawler