کانونی یەکەم 13, 2019

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی كێشه‌ی بۆ ئایفۆن ـش دروستكردووه‌..

لە ھاوینی ٢٠١٩ جیھان کەوتۆتە بەر لێشاوێکی پلەی گەرمی بەرز و ڕیکۆردی پێوانەیی تۆمارکردووە لە چەند وڵاتێک، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر تەندروستی مرۆڤ،لە پاڵ ئەمەش بە ھەمان شێوە کاریگەری ھەیە لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ڕۆژانە بەکاری دەھێنین، دیارترینیان مۆبایلە ھۆشمەندەکانە.
ئایفۆن یەکێکە لەو مۆبایلانەی کە زۆرترین بەکاربەری ھەیە لەسەر ئاستی جیھان.
بەگوێرەی کۆمپانیای ئەپڵ: مۆبایلی ئایفۆن بە شێوەیەکێ چالاک کار دەکات لە نێوان پلەی گەرمی سفر بۆ ٣٥ پلەی سەدی، بەکارھێنانیلە پلەیەکی گەرمتر لەوانەیە شێوازی کارکردنی مۆبایلەکە بگۆرێ بۆ ڕێکخستنی پلە گەرمییەکەی. ئەڵبەت بەکارھێنانی ئایفۆن لە پلەی گەرمی زیاتر لە ٣٥ پلە، دەبێتە ھۆی لاوازبوونی پاتری ئایفۆنەکە، کۆمپانیای ئەپڵ لە پێگەی فەرمی خۆیئەو ئاگادارییەی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات؛ بەکارھێنانی ئەو ئامێرانەی بە سیستەمی IOS کاردەکەن لە پلەیەکی گەرمی زۆر تەمەنی پاترییەکانیان کورت دەبێتەوە.
چی ڕوودەدات کاتێک پلەی گەری ئایفۆن بەرز دەبێتەوە؟
• کاتێک ئایفۆن گەرم دادێت،تەمەنی پاتری کورت دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە پێکھاتەکانی ناوەوەی ئایفۆن بەمەش ناھێڵێت پێکھاتەکانی گەرم دابێت.
• ھەندێ گۆرانکاری تر ھەست پێدەکرێت وەکو: ھێواش بارگاویبوون، کەمبوونەوەی ڕووناکی شاشەو شەبەکەشی لاواز دەبێت.
• فلاشی کامێراکە بۆ ماوەیەکی کاتی لەکار دەکەوێت و کارکردنی ئەو بەرنامانە ھێواش دەبێتەوە کە پشت بە گرافیک دەبەستن.
ئەڵبەت لەگەڵ ئەمانەش ئەگەر ئایفۆنەکە کارپێبکەی مۆبایلەکە لە کارکردن دەوەستێ و نامەیەکی ئاگادارکردنەوەت نیشان دەدات کە نووسراوە: " پلەی گەرمی ئایفۆن بەرزبۆتەوە، پێویستە سارد بکرێتەوە پێش ئەوەی بەکار بھێندرێتەوە ".
چی بکەین کاتێک ئایفۆنەکە ئاگادارکردنەوەی پلەی گەرمی نیشان دەدات؟
لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئایفۆن چەند ھەنگاوێک ھەیە دەبێ پەیڕەو بکرێت کە کۆمپانیای ئەپڵ ئامۆژگاری کردووە:
• خێرا گوژاندنەوەی ئایفۆنەکەو گواستنەوەی بۆ شوێنێکی سارد.
• دوورخستنەوەی لە ئامێری تر.
• سڕینەوەی بەرنامە بەکارنەھاتووەکان، کە ئەمەش بار لەسەر کارکردنی ئایفۆنەکە سووکتر دەکات.
• پێویستە ئایفۆنەکە بارگاوی نەکرێت تا سارد دەبێتەوە و دووبارە ئاسایی کار دەکاتەوە.
• لابردنی ھەموو جۆرە بەرگێک و کەڤەرێک لەسەر ئایفۆنەکە.

© 2017 Hawler