
رێوییه‌كی جه‌مسه‌ری باكوور به بڕینی زیاتر له 3500 كیلۆمه‌تر له نه‌رویجه‌وه تا باكووری كه‌نه‌دا له ماوه‌ی ته‌نیا 76 رۆژدا زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
تۆژه‌رانی ناوه‌ندی جه‌مسه‌ریی نه‌رویج كه رێوییهكهیان له‌ڕێگه‌ی ئامێرێكی چاودێری مانگی ده‌ستكرده‌وه چاودێری ده‌كرد، ده‌ڵێن، ئه‌و رێگه‌ی كه ئه‌و له شوێنی له دایكبوونییه‌وه تاكو نیشتمانی نوێی بڕیویه‌تی، یه‌كێكه له درێژترین رێگاكانی كۆچ كه تائێستا له نێوان ئه‌مجۆره ئاژه‌ڵه‌دا هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی داتاكان ئه‌م رێوییه رۆژی 26ی ئاداری 2018 دوورگه‌ی سپیتس بێرگنی له باكووری نه‌رویج به‌جێهێشتووه و، به تێپه‌ڕین به‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌ندانی سه‌ر زه‌ریای به‌ستووی باكوور دوای دوو مانگ و نیو گه‌یشتووه‌ته كه‌نه‌دا.
ئێڤا فۆگلی، تۆژه‌ری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌ڵێت، تیمی تۆژه‌ران ناتوانن باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه به‌چاوه‌كانی خۆیان دیویانه.
ئه‌نجامه‌كانی چاودێریكردنی ئه‌م رێوییه له بڵاوكراوه‌ی (تۆژینه‌وه‌ی جه‌مسه‌ر) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌م رێوییه به‌شێوه‌ی تێكڕا رۆژی 46.3 كیلۆمه‌تر رێگای بڕیوه، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا 155 كیلۆمه‌تری بڕیوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه، به‌مه‌ش ریكۆردی درێژترین رێگا له لایه‌ن ئه‌مجۆره ئاژه‌ڵه‌وه تۆماركراوه.