تشرینی یەکەم 18, 2019

نەخۆشانی شەكرە نابێت زیادە ڕۆیی لەم میوانە بكەن

هەرچەندە خواردنی میوە سەرچاوەی باشی ڤیتامینەكانە بۆ جەستە، بەڵام بۆ هەندێك كەس خواردنی میوەكان بە تایبەت زیادە ڕۆیی كردن تێیدا مەترسیدارە، ئەگەر تۆ لەو كەسانەیت كە تووشی نەخۆشیی شەكرەی بوویت یان نیشانەكانی نزیك بوونەوەت لە تووشبوونت بەشەكرە هەیە پێویستە ڕەچاوی خواردنەكانت بكەیت.

لە وەرزی هاویندا، میوە سەرچاوەی باش و چێژبەخشن، هەروەها سەرچاوەی ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و ئاو و شەكرن، هەربۆیە زۆرجاریش لە لایەن پزیشكانەوە ئامۆژگاریمان كراوە كە دووربكەوینەوە لە شەربەت و خواردنەوە كازییەكان و لە بەرامبەردا میوەی فرێش و سروشتی بخۆینەوە، بەڵام بۆ نەخۆشانی شەركرە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە هەندێك میووە.
*گێلاسە توانای هەیە شەكرەی خوێن بەخێرایی بەرز بكاتەوە، بۆیە واباشە لە یەك ڕۆژدا تەنها چەند دانەیەكی بخۆیت كە لە مشتێك زیاتر نەبێت.
* ترێ یەكێكە لەو میوانەی كە پێویستە خۆمانی لێ بەدووربگرین لە زۆر خواردنی بە تایبەت لەكاتی ئێواراندایان ئەوكاتانەی كە دەزانیت دوای خواردنی كەمجووڵەدەكەیت. چونكە ترێ سەرچاوەیەكی باشی شەكر و كاتربۆهیدراتە.
* ئەناناس كە نەخۆشیی شەكرە دەتوانێت لە رۆژێكدا تا ئاستی نیو كووپ ئەو میوەیە بخوات.
* مانگۆ كە هەر دانەیەكی قەبارە مامناوەندی 30 گرام كاربۆهیدرات و 26 گرام شەكری تیادایە، بۆیە نابێت نەخۆشیی شەكرە لە رۆژێكدا زیاتر لە نیو میوەی بخوات.

 

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

© 2017 Hawler