تەمموز 18, 2019

لە مانگی ئابی داهاتوو مۆبایلی HONOR 20 PRO ی پاڵپشت بە Google Play، ه HONOR 20 PRO دەگاتە عێراق کە تایبەتمەندی Android Q هەیە

لە مانگی ئابی داهاتوو مۆبایلی HONOR 20 PRO ی پاڵپشت بە Google Play، ه HONOR 20 PRO دەگاتە عێراق کە تایبەتمەندی Android Q  بەغدا، عێراق، 1 يوليو 2019: دۆای ساز کردنی ئاهەنگێکی گەورە لە لەندەن،کۆمپانیای HONOR، براندی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی پیشەنگ لە بواری مۆبایلی زیرەک، مۆبایلی هەرێمیی HONOR 20 PROی راگەیاند کە لەلایەن Google Play پاڵپشت کراوە، لە بازاڕەکانی سەرتاسەری عێراق لە سەرەتای مانگی ئاب دەست دەکەوێت. بۆ زیاتر پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پێشکەشکردنی باشترین تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ئەزموونی Androidی هاوچەرخ HONOR دووپات دەکەینەوه کە بەم زووانە مۆبایلەکانی 20 سیستەمی Android Q یان دەبێت لەوانەش مۆبایلی HONOR 20 PRO. تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە لە ئاستێکی بەرزدان و چەند پێوەرێکی نوێی هەیە بە هۆی سیستەمی چوارینەی کامیرا لە پشتەوە کە بە یەکێک لە باشترین کامیرای مۆبایەکان پۆلین دەکرێت، باکگراوەندە شوشەییە زیرەکەکەی مۆبایلەکە و کردار و کارامەیی ئاست بەرزی کە پاڵپشت کراوە بە پرۆسیسەری Kirin 980 و زاکیرەی 8 گیگا بایتی و توانای هەڵگرتنی 256 گیگابایتی، سەرەڕای تەکنۆلۆژیای ساردکردنەوەی گرافین و شاشەی کامڵ کە 91.7% ی قەبارەی گشتی مۆبایلەکە پێکدەهێنێت. خستنە بازاڕی ئەم مۆدێلە نوێیەی (HONOR) دوای ماوەیەک دێت لە خستنە بازاڕی (HONOR 10i) کە ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق هەیە و ناسراوە بە بوونی تایبەتمەندی سیستمی کامیرای سییانەی

HONOR و کامیرای سێڵفی پێشکەوتوو بە روونی 32 میگاپێکسڵ.

 

شیڤان شێرزاد

© 2017 Hawler