تشرینی یەکەم 18, 2019

زۆرن ئەوانەی زیپکەیان لێ دێ، كە ئەمەش بە حاڵەتێكی ئاسایی پێست هەژمار دەكرێت، بەڵام لە گەنجان و تازە پێگەیشتوان بوونی زیبكە بێزاركەرە و پەنا بۆ چەندین هۆكاردەبەن بۆ چارەسەریكردنی

بەشێكی خۆراكی ڕۆژانەمان پەیوەندیی بە دەردانی ئەو زیبكانەوە هەیە، هەر بۆیە زاباشترە بەر لەوەی بیر لە هۆكارەكانی بكەنەوە هەوڵ بدەن سستەمی خۆراكیتان ڕێك بخەنەوە وەك ئەوەی پزیشكان ئاماژەیان پێداوە لەم پێنج خاڵەدا بۆتانی دەخەینە ڕوو.
یەكەم: كەمخەوی، نەبوونی خەو كار لە سستەمی بەرگریی لەش دەكات بێهێزی دەكات، ڕێكوپێكنەبوونی خەو و كەمخەووی هۆكارە بۆ ئەوەی كە درەنگ زیبكەتان چاك ببێتەوە، چونكە برین یان چاكبوونەوەی زیپكە خێراتر دەبێت ئەگەر نووستنت باش بێت. هەر بۆیە كەمخەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە و حاڵەتەكانی تری پێست.
دووەم:، ژنان زۆر كات بەبێ میكیاژكردن ئامادەی چونە دەرەوە نین و زۆر بەكارهێنانی میكیاژیش بۆ پێست باش نییە، چونكە بەمەش برێكی زۆر میكیاژ بەكاردەهێنن بۆ پێستیان، ئەمەش وادەكات كونیلەكانی پێست توانایی وەرگرتنی هەوایان نەبێت و لە ئەنجامدا بڕێكی زۆر پیسی لە كونیلەكاندا كۆ ببێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی زیپكە.
سێیەم: قاوە، بۆ بەشێكی زۆری خەڵك یەكێكە لەو خواردنەوانەی كە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی زیپكە، ئەوانەی كە دەزانن بە قاوە تووشی زیبكە دەبن دەتوانێت جۆری قاوەكەیان بگۆڕن، یانیش پێویستە خواردنەوەی قاوە كەم بكرێتەوە هەوڵ بدە زیاتر ئاو بخۆیتەوە.
خواردنەوەی ئاو لەش پاك دەكاتەوە لە ژەهر و هەوكردن كەم دەكاتەوە لەسەر پێست.
چوارەم: چارەسەركردنی زیپكە بە دەرمان، نابێت لە خۆتانەوە پەنا بەرنە بەر دەرمان چونكە ئەگەری هەیە گرفتان بۆ دروست بكات، واباشترە ئەو دەرمانەی وەریدەگرن بۆ چارەسەری زیبكەتان، لە لایەن پزیشك و كەسانی شارەزاوە پێتان بدرێت، چونكە رەنگە ئەو دەرمانەی بەكاری دەهێنیت بۆ چارەسەركردنی زیپكە و شوێنەواری زیپكە كار لە پێست بكات و بێتە هۆی دروستبوونی زیپكەی زیاتر و چەندان گرفتی تری پێست بۆ دروست بكات.
پێنجەم: جگەرەكێشان،بەهۆی كێشانی جگەرەوە برێكی كەم ئۆكسجین بە پێست دەگات.
مەترسییەكانی نەخۆشیی شێرپەنجە و جگەر بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە زیاد بووندایە، هەروەها جگەرەكێشان هۆكارێكە بۆ پیربوونی پێست و كەمبوونەوەی كۆلاجینی پێست و رەنگە چەندان پێشهاتی تەندروستیی تری هەبێت بۆیە وا باشترە دوور بكەونەوە لە جگەرەكێشان و خۆتان بەدوور بگرن لێیی و لە نزیك ئەوكەسانە دامەنیشن كە جگەرە دەكێشن.

© 2017 Hawler