تشرینی یەکەم 18, 2019

شارەزایانی بواری تەندروستی زیانەکانی تاتۆکردن ئاشکرا دەکەن

بەپێی گوتەی شارەزایان، ئەو ناوەندانەی کە کاری تاتۆ و سمینی پێستیان تێدا ئەنجام دەدرێت هیچ دڵنیاییەکی تەندروستیان نیە و، داوا دەکەن کە یاسایەکی توندیان بۆ دابنرێت.
بە پیێی لێکۆڵینەوەکان لە ئێستادا لە بەریتانیا هەرکەسێک بیەوێت زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ناوەندێکی تاتۆ دابنێت بە بێ ئەوەی شارەزایی و پێشینەیەکی باشی لەکارەکەدا هەبێت. سەرەڕای ئەوەش لە کۆی هەر پێنج کەس، کەسێک تاتۆی هەیە. بۆیە پێویستە کار بکرێت بۆ ڕێگرتن لە زیانەکانی و پارستنی تەندروستی گشتی.
بەڕێوەبەری پزیشکی پرۆفیسۆر ستیفن بۆیس دەڵێت "چاوەروانیەکانمان درێژەی کێشا بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە وە ناشبێت کارەکە بەم شێوەیە لێبگەرێین چونکە بەردەوام بوونی بەم جۆرە دەبێتە هۆی توش بوون و بڵاو بوونەوەی نەخۆشی".
ڕاپۆرتەکەی "Royalsociety" تایبەتە بە گەڕان و پشکنین بە ناو ئەو ناوەندانەدا کە تاتۆ و سمینی گوێی تێدا ئەنجام دەدرێت، کە لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی خێرا لەناو کۆمەلگەدا گەشەیان سەندووە و ڕوو لە زیاد بوونن.
پرۆسەکە بریتیە لە تاتۆ کردن و سمینی پێست بەبێ بوونی چاودێری تەندروستی لەسەر ئەو ئامێرانەی کە کارەکەی پێ ئەنجامدەدرێت هەروەها بە بێ پشکنینی تەندروستی بۆ بەشدار بووەکان کە ئەمەش مەترسی تووش بوون بە بەکتریا و گواستنەوەی نەخۆشی هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەرزەکارێک دەکات کە لە ئەنجامی سمینی گوێی کێشەیەکی بۆ دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی لە دەست دانی بەشی سەرەوەی گوێی.
بە پێی لێکۆلینەوەکان ژەهراوی بوون و پیس بوون ڕوودەدەن، بەهۆی ئەو زیندەوەرە بچوکانەی کە لەسەر پێست دەژین وە دەگوازرێنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێکەی دەرزی پیسەوە. وە ئاماژەیان بە کۆمەڵێک نەخۆشی کردوە کە لەم ڕێگەیەوە دەگوازرێنەوە کە بریتین لە نەخۆشیەکانی هەوکردنی جگەر و نەخۆشی سیل و ئایدز ئەمانە جگە لە توش بوون بە هەستاری بەردەوامی پێست.
لەگەڵ ئەمانەشدا زۆرینەی ئەوکەسانەی تاتۆیان کردووە هیچ کاریگەریەکی نەرێنیان بەدینەکردوە، بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانەی کە کێشەیان بۆ دروست بووە دەکاتە ١٨٪ ی بەشداربووان کە ژمارەیان ٩٠٠ کەسە لە بەریتانیادا، کە کێشەی ئاوسان و سوتانی پێستیان بۆ درووست بووە.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 17 حوزەیران 2019 06:06
© 2017 Hawler