ئاب 22, 2019

نیشانە و هۆكارەكانی سكئێشە چییە و چۆن چارەسەری دەكەیت؟

ئازاری سك یا خوود سكئێشەی دووبارەبووەوە لای بەشێك لە كەسانی پێگەیشتوو كە زۆرجار بێزار و نارەحەتیان دەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندان هۆكار، كە ئەم نیشانەی سكئێشە پەیوەندی هەیە بە ئەنجامی نەخۆشكەوتنی بەشێك لە ناوپۆشی سك كە هەریەك لە ریخۆڵەكان و زراو و جگەر و پەنكریاس لەخۆ دەگرێت، لە هەندێك حاڵەتیشدا ئەو ئازارە لەوانەیە ئاماژەی نەخۆشكەوتنی بەشی خوارەوەی سك بێت (میزڵدان و منداڵدان و هێلكەدان و رژێنی پرۆستات).

نیشانەكانی:
هێڵنجهاتنەوە و رشانەوە و نەمانی خواستی خواردن و سەرئێشە و هەستكردن بە ئازاری جومگە و دروستبوونی با، كە دووبارەبوونەوەی سكئێشە رەنگە تووشی نیگەرانی و خەمۆكیت بكات.

هۆكارەكەی:
زانایان دووبارەبوونەوەی سكئێشەیان كردووە بە دوو بەشەوە كە، یەكەمیان ئازاری پێوەست بە فرمانی ئەو بەشانەوە، وەك دروستبوونی ئازار بۆ شەش مانگ بێ دۆزینەوەی هیچ هۆكار یان خواردن و جۆرەكانی و بێزاری نەخۆش كە كار دەكاتە سەر ژیانی بەگشتی، لەم حاڵەتەدا خەمۆكی و ترس و دڵەڕاوكێ رۆڵی سەرەكی هەیە. وە لە دووەمیاندا بریتییە لەو سكئێشەی بە ئازاری فسیۆلۆجی یان جەستەیی دەناسرێت و لە هۆكارەكانی، بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرس وەك هەتیاری بە خواردنی بەرهەمەكانی گەنم و لاكتۆز و هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە و هەوكردنی جگەر و پەتای كرۆن. هەورەها حاڵەتەكانی تووشبوون بە برین و میكرۆبی گەدە و ریخۆڵەكان و فتقی دیواری گەدە و قەبزی توند و درێژخایەن و شێرپەنجەی گەدە و بەنكریاس و هەوكردنی قۆلۆن و قۆلۆنی عەسەبی وچەند حاڵەتێكی تر.
بوونی كێشە لە میزەڕۆ و كۆئەندامی زاوزێ لەوانە دروستبوونی كیس لەسەر هێلكەدانەكان و هەوكردنی توندی ناوچەی حەوز و دروستبوونی بەرد لە میزەڕۆ بە گشتی، هەروەها كەمخوێنی و ژەهراویبوون و چەند حاڵەتەێكی تر.
چۆن ئازاری سك كەم بكەینەوە و چارەسەری بكەین؟
بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سك دەتوانیت بەم هەنگاوانە ڕێگری لێبكەیت:
 یەكەم: پێویستە بە دوای زانینی هۆكارەكەی بگەڕێیت بە تایبەت لە رێگەی خۆپاراستن لەو جۆری خوراك یان وەرگرتنی دەرمانی پێویست.
دووەم: دووركەوتنەوە لە خواردنی رەق و زۆر خواردنی خۆراكی شل و گۆڕینەوەی سێ ژەمی قوڕس بە پێنج ژەمی سووك.
سێهەم: دووركەوتنەوە لە خۆراكی زۆر چەور و خواردنی میوە و سەوزە بەتایبەتی میوەی مزر.
چوارەم: كەمكردنەوەی كافایین وەك چا و قاوە و خواردنەوەی گازی .
پێنجەم: دووركەوتننەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە كحوولییەكان وە بایەخدان بە خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو.  

 

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

© 2017 Hawler