ئاب 19, 2019

بۆچی ڕۆژووەوان دوچاری سەرئێشە دەبێت؟

بەڕۆژ یانیش لە دوای بەربانگ بەشێكی ڕۆژوەوانان دووچاری سەر ئێشە دەبن، بە گوتەی پزیشكانیش مەرج نییە هەموو سەرئێشەیەك دەرمانی بۆ بەكار بهێندێت و دەتوانن بەچەند ڕێگەیەكی سروشتی چارەسەری سەر ئێشەكەت بكەیت.

ڕۆژووەوان بۆ ئەوەی دوچاری سەر ئێشە نەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بكات:
*كاتەكانی خەوتنت ڕێكبخە، چونكە نەخەوتن و ماندووبوونی زۆر هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئازاری سەرە، هەوڵبدە پێش پارشێو بخەویت نابێت دابنیشیت تا بەیانی.
*لە ڕۆژدا و لەكاتی ڕۆژوودا، زۆر خۆت ماندوو مەكە، كارێك مەكە لە توانای تۆدا نەبێت.
*دەمەو ئێواران و بەتایبەت لەدوای نیوەڕۆ وە، ئاگاداربە لە خۆشتن بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم، چونكە هۆكاری گرژبوونی ماسولكەكانە و دەبێتە هۆی دروستبوونی سەرئێشەیە.
*خۆت بپارێزە لە زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر لە ڕۆژداو بە شوێنانەشدا كە گوزەر دەكەیت هەوڵبدە لەژێر سێبەر بڕۆیتس و كڵاو بەكار بهێنیت.
* كاتێك ڕۆژو دەشكێنیت، خێرا بە شیرینی و شەربەت مەیشكێنە، چونكە گەدەت خاڵیەو شەكری خوێنت بەرزدەكاتەوە، بۆیە پێویستە و هەروەك لە فەرموودەی پێغەمبەریشدا محەمەد درودی خوای لەسەربێت هاتووە بە چەند دنكە خورمایەك ڕۆژوەكەت بشكێنیت و پاشان ئاو بخۆیتەوە، تا لەشت لەو وشكبونەوە ڕزگاری بێت.
*پارشێوان خۆت لە خواردنی چەور بپارێزە، بەتایبەت ئەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی زۆر زەیتی تێدایە، یان ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی هەڵئاوسانی گەدە، چونكە هەردوو جۆری ئەم خۆراكانە دەبێتەهۆی ئازارانی گەدە و سەرت، لەبری ئەوە ماست یان شیری بێ چەوری و میوە و سەوزەوات بخۆ.
*دوای بەربانگ خێرا دەرمان و چارەسەری ئازارشكێن بەكارمەهێنە، كەمێك چاوڕێ بكە تا چاییەك دەخۆیت، چونكە ڕەنگە بەهۆی نەمانی كافاین بێت لە لەشدا تووشی ئازاری سەرت بووبێت.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler