ئاب 23, 2019

چەند گرفتێکی منداڵان و ڕێنمایی گرنگ

گرفت: ڕاستنه‌گوتن (درۆ)ـی منداڵ.
ڕێنمایی:
پێدانی ئه‌مان و دڵنیایی، منداڵ هه‌رگیز درۆ ناكات ئه‌گه‌ر له‌ ژێر ترس و هه‌ڕه‌شه‌ و فشاردا نه‌بێت، كاتێك هه‌ست به‌ ئه‌مان ده‌كات، ئینجا به‌های ڕاستگۆیی لای گه‌شه‌ ده‌كات
گرفت: دره‌نگ خه‌وتنی منداڵ:
ڕێنمایی:
به‌ منداڵه‌كه‌ت مه‌ڵێ زوو بخه‌وه‌ و زۆر له‌سه‌ر تووند بیت، به‌ڵكو خۆت زوو بخه‌وه‌، كه‌شێكی خه‌وتن دورست بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بخه‌وێت.
گرفت: گریانی منداڵ.
ڕێنمایی:
هه‌وڵمه‌ده‌ كات به‌ ژیر كردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆ بده‌ی، به‌ڵكو بڵێ سه‌یری ئاسمان بكه‌ ئه‌و كوتره‌ یان ئه‌و باڵنده‌ چه‌ند جوانه‌، خۆی ژیر ده‌بێته‌وه‌. چونكه‌ له‌ ڕووی فسیۆلۆژییه‌وه‌ كاتێك مرۆڤ ده‌گرێ، سه‌یری خواره‌وه‌ ده‌كات، به‌سه‌ر هه‌ڵبڕینی بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.
گرفت‌: منداڵی ده‌م به‌ جنێو.
ڕێنمایی:
به‌سه‌ریدا هاوار مه‌كه‌، هه‌وڵبده‌ ده‌وروبه‌ریشی زمانییان پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ جنێو و قسه‌ی نادروست، بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌وه‌ی‌ فێرببێ.ت
گرفت‌: شه‌ركردن له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كانی.
ڕێنمایی:
هه‌رگیز به‌ برا بچووكه‌ی به‌راوردی مه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوسه‌نگ خۆشه‌ویستیان پێبده‌.
گرفت‌: ئه‌و منداڵانه‌ی خواردن باش ناخۆن.
ڕێنمایی:
هه‌رگیز لێی تووڕه‌مه‌به‌، هه‌وڵبده‌ شێوازی نانخواردن له‌گه‌ڵی بگۆڕی به‌یاری و پێشبڕكێ، هه‌روه‌ها خواردنه‌كان به‌ میوه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بڕازێنه‌وه‌.
گرفت: منداڵی لاسار.
ڕێنمایی:
له‌ كاتی لاساری منداڵه‌كه‌ تۆش لاسار مه‌به‌، چونكه‌ چی ببینی ئه‌و دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ سۆز و خۆشه‌ویستی زیاتری پێبده‌.
گرفت: گریانی منداڵ له‌كاتی له‌خه‌و ڕابوون.
ڕێنمایی:
به‌ ئارامی ده‌ست به‌سه‌ریدا بێنه‌، به‌ نه‌رمی و سۆزه‌وه‌ ناوی بێنه‌، ناوی خوا بێنه‌، نه‌وه‌ك به‌سه‌ریدا هاوار بكه‌ی.
گرفت‌: منداڵ كاتێك له‌قسه‌كردن زمانی ده‌گیرێ.
ڕێنمایی:
مدحی بكه‌ و زیاتر هانی بده‌، له‌كاتی قسه‌كردنی گاڵته‌ی پێمه‌كه‌، هه‌روه‌ها بیبه‌ لای پسپۆڕێكی زمانگیران بۆ ڕێنماییكردنی.
گرفت‌: منداڵی زۆر تووڕه‌.
ڕێنمایی‌:
وه‌ك ئه‌و تووڕه‌ مه‌به‌، ڕه‌تیشی مه‌كه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیدایه‌ بگۆڕیت، وروژێنه‌ره‌كان بسڕه‌وه‌
گرفت‌: گرفته‌كانی به‌رده‌م فێربوون.
ڕێنمایی:
پشتگوێی مه‌خه‌، بیبه‌ لای پسپۆڕێكی ده‌روونی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان دیاری بكات، هه‌روه‌ها به‌ ته‌كنیكه‌كانی خوێندنی ئاشنای بكات.
گرفت‌: ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پێگه‌یشوویی و هه‌رزه‌كاری.
ڕێنمایی:
فێری پاكوخاوێنی بكه‌، هانیبده‌ كه‌ متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت، هه‌وڵبده‌ شێوه‌ و ده‌نگی خۆی په‌سند بكات و یاری پێمه‌كه‌.
گرفت‌: هۆگری به‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
ڕێنمایی:
هه‌وڵبده‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو سه‌عاتی یاریه‌كانی لێ كه‌مبكه‌یته‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ناكاودا ڕێگری لێبكه‌ی. پاشان جێگره‌وه‌یه‌كی باشی بۆ دابنێ بۆ یاری كردن
گرفت‌: منداڵی پڕ جووڵه‌.
ڕێنمایی:
به‌یاری و شتی كرداری سه‌رقاڵی بكه‌، شیرینی، شوكلاته‌ و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانی لێببڕه‌، ئه‌مانه جووڵه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن، چونكه ڕێژه‌ی شه‌كریان زۆر تێدایه‌.
گرفت‌: منداڵی كه‌سایه‌تی لاواز.
ڕێنمایی:
متمانه‌ی پێبكه‌، به‌رپرسیاره‌تی بخه‌ سه‌رشان، هانی بده‌، لاوازییه‌كانی مه‌خه‌ به‌رچاو، بیخه‌ره‌ یانه‌یه‌كی وه‌رزشی كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌یی هه‌یه‌.
گرفت‌: مژینی په‌نجه‌ و نینۆك خواردن.
ڕێنمایی:
منداڵه‌كه‌ت پێویستی به‌ ئه‌مانی زیاتر هه‌یه‌، ئه‌و له‌شتێك ده‌ترسێ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌، ده‌بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ لاببه‌ی.
چەند گرفتێک و ڕێنمایی
گرفت: کاتێک گرفتێکی دەروونی یا خێزانیت هەیە.
ڕێنمایی:
خۆت شپرزە مەکە، دامەنیشە مێشکی خۆت بە بیرکردنەوەی نەرێنی ئاڵۆز و جەنجاڵ بکەی یان خۆت تووشی خەمۆکی بکەیت بەڵکو بە ئارامی و بە هێمنی بیر لە چارەسەرکردن و یارمەتی وەرگرتن بکەرەوە بۆ کێشەکەت
گرفت: کاتێک تووشی دڵتەنگی دەبێت.
ڕێنمایی:
هەوڵبدە ئەم شوێنە جێبێڵیت و برۆیت بۆ باخچەیەک، بازاڕێک، شوێنێكی گشتی یان لای کەسێکی خۆشەویستت.
گرفت: کاتێک ترس لە تاریکی یاخود لە تەنیایی بۆت دروست دەبێت.
ڕێنمایی:
دڵنیابە ئەم ترسە خۆتی و خۆت دروستت کردوە، هیچ لە ئارا نیە، بۆیە روبەروی ئەم ترسە ببەرەوە، هەوڵدە زاڵبی بەسەریدا.
گرفت: ئەگەر کەسێکی شەرمنی و شەرمنی بەسەرتدا زاڵە.
ڕێنمایی :
لایەنی ڕۆشنبیریت بەهێزکە، تەنیا مەبە و گۆشەگیر مەبە، ڕای خۆت دەربڕە لە کۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان

 

ئا: دانا سلام كریم

© 2017 Hawler