ئایار 25, 2019

مانگی ڕەمەزاندەرفەتێكی زێڕینە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان

هەموومان بە شێوەیەكی گشتی زەرەر و زیانەكانی جگەرەكێشان دەزانین كە چۆن باری تەندروستی مرۆڤ بەرەو هەڵدێر دەبات و تووشی چەندین دەرد و نەخۆشی جۆرا و جۆری دەكات، بۆیە ئەوانەی بە شێوەیەكی كاریگەر ئالوودەی ئەو جگەرەكێشانە بوون و لەگەڵیدا دەژین زۆر ئەستەمە هەروا بە ئاسانی وازی لێ بێنن و لێی دوور بكەنەوە بە تایبەتی ئەوانەی ساڵانێكی زۆرە دەیكێشن و نیكۆتینەكەی تێكەڵ بە دەمار و خوێنیان بووە، بۆیە هاتنی مانگی ڕەمەزان دەرفەتێكی باشە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان، چونكە مرۆڤی ڕۆژوەوان ئێستا ماوەی پتر لە 16 كاتژمێر دەمی بەستراوەتەوە و بەڕۆژووە و جگەرە ناكێشێ و هەموو لاشەی حەساوەتەوە، دەكرێ ئەو چەند كاتژمێرەی لە ڕۆژەكەشدا ماوە دان بەخۆیدا بگرێ و لە ماوەی ئەو مانگەدا ڕۆژانە ئەوە دووبارە بكاتەوەن ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانێ جگەرەكێشان تەرك بكات، بە مەرجێك لەو كەس و شوێنانە خۆی بە دوور بگرێ كە جگەرەكێشن، دیارە بە پێی ئەزموون زۆرێك ئەو كارەیان كردووە و تێشیدا سەركەوتوو بوونەن چونكە بەڕاستی خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە و ئەگەر بیهەوێ لە توانایدا هەیە بەسەر ئارەزووەكانیدا زاڵ بێت ئەو هەلە زێڕینە بقۆزێتەوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەشدا كەسانێك هەن ئیرادەیان لاوازە و هەر زوو تەسلیم بە حەز و ئارەزووەكانیان دەبن و ناتوانن دان بەخۆیاندا بگرن، ڕاستە ئەو بڕیارە تا ئەندازەیەكی زۆر قورسە و ئیرادەیەكی پۆڵاینی دەوێن بەڵام هەركە هەنگاوی جیدی بۆ بنێی ئەوە بە دڵنیاییەوە تێیدا سوودمەند دەبی و لە جگەرە كێشان و دووكەڵە بێ ئامانەكەی دوور دەكەویەوە ئەوسا هەست بە ئەوپەڕی ئارامی تەندروستی باش دەكەی كە ئەوەندە ساڵە جگەرە چ زەرەرێكی ماددی و مەعنەویی و جەستەیی لێداوی.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler