شوبات 19, 2018

زۆریی دار و درەخت لە شارە گەورەكان یارمەتیی پاكو خاوێنیی ژینگە دەدات

هەموو وڵاتان بەبێ جیاوازی لە خەمی ژینگەی وڵاتەكەیاندان و بە شێوەیەكی بەردەوام كاری بۆ دەكەن بۆ ئەوەی بەرەو باشیی ببەن و لە سێبەریدا سوود و قازانجێك ببینن و لە مەترسیەكانی بە دوور بن. ئەوەتا توێژینەوە تازەكان دەریانخستووە كە زۆریی دار و درەخت لە شارە گەورەكان یارمەتیی پاكوخاوێنی ژینگە دەدەن و دەبنە هۆكارێكی كاریگەریش بۆ تەندروستیەكی باش و لەبار و گونجاو، جا توێژەرەوەكان بە شێوەیەكی كرداری ئەو توێژینەوەیان لە چەندین شاری گەورە و جەنجاڵی وەك نیویوركی ئەمریكی و لەندەنی بەریتانی و مەكسیكۆ سیتی مەكسیكی و شەنگەهای چینی تاقیكردۆتەوە بۆ ئەوەی بگەنە باوەڕێكی ڕەها و چیدیكە لە شك و گومان نەمێننەوە، چونكە ئەو شارانە و هاوشێوەكانی ژمارەی دانیشتوانیان یەكجار زۆر و لە ئەندازە بەدەرن، خۆ ئەگەر چاندنی دار و درەختی زۆر نەبێ ئەوا خنكانێكی یەكجار زۆر لە ئاو و هەوا ڕوو دەدەن و خەڵكی ئەو ناوچانە بەرەو نەخۆشخانەكان ڕاپێچ دەكەن، بۆیە ئەو وڵاتانە زۆر بایەخ بە چاندنی دار و درەخت دەدەن، چونكە لە سوود و قازانجە یەك لە دوای یەكەكەی گەیشتوون، سەرباری هەموو ئەوانەش دار و درەختە چڕەكان جۆرە دیمەنێكی زۆر جوان و شایستە پێشان دەدەن و سیمای شارەكان ڕازاوەتر دەكەن، بەڵام بە داخێكی زۆرەوەش كەسانێكی دیكە هەن بە پێچەوانەوە وەك پێویست بایەخ و گرنگی بەو لایەنە نادەن بە شتێكی زۆر ئاساییان وەرگرتووە، یان بۆ مەرامی تایبەتی و كەسی خۆیان هەوڵی بڕینەوەی ئەو دار و درەختانە دەدەن، بۆیە دەبینین ئەو جۆرە كەسانە زوو زوو تووشی كێشە و گرفتی لا بە لا دەبنەوە و هەر زووش باجەكەی دەدەن، بۆیە ناشێ ئێمە بە دەستی خۆمان كارێك بكەین لە جیاتی سوود و قازانج ئەوا زەرەر و زیانمان پێ بگەیەنێت.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.