ئازار 22, 2019

بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە رێژەی نەخۆشیەكان لە بەرزیدایە

هەموو ئامارەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن كە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە رێژەی نەخۆشیەكان لە بەرزیدایە، بە تایبەتیش ڕێژەی تووشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دیكە،چونكە لە شارەكان فاكتەرەكانی پیسبوونی ژینگە گەلێك زۆرن لەوانە دووكەڵی بیرە نەوتەكان و زبڵ و خاشاك و جگەرە كێشان و نێرگەلە كێشان و خۆراكی خراپ و گەلێك هۆكاری دیكە، بۆیە لە زۆربەی شارەكانی دیكەش بە هەمان شێوە دەبێ ڕێگری لەو فاكتەرانە بكرێ تا ڕێژەی نەخۆشیەكان كەم ببنەوە، هەر لەوبارەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە زۆری وڵاتانی كیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا بە هۆی ژمارەیەكی زۆری كارگە تووشی پیسبوونی ژینگە بوونە و زۆر بە زەحمەتیش پێیان كۆنتڕۆڵ دەكرێت، خۆ ئەگەر كارەكان بەو شێوەیە بڕۆن ئەوا كارەساتی خراپتر بەڕێوەیە.

© 2017 Hawler