ئازار 22, 2019

دەرمانی دەستکرد چەندە خوێنپەستانی زیادەی پێ سووک دەکرێتەوە؟

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بریتییە لە ڕێژەی بەرزی پەستانی خوێن لەرێژەی ئاسایی خۆی لە خوێبەرەکاندا و بە پەستانپێو دەپێورێت.

لەوساڵانەدا بەرزبوونەوەی خوێنپەستان و كۆلیسترۆڵە خراپە کە بووەتە نەخۆشییەكی زۆرباو؛ زۆركەسپ ێوەی دەتلێن. ئەم نەخۆشییە دڵ وخوێنبەرەکان تووش دەكات و دەبێتە مەترسی؛ ئەوەی کۆلیسترۆڵ و خوێنپەستانی زیادەی هەیە دەبێ وریا بێت و بەرزەفتی بکات.
بەرپرسانی بواری تەندروستی لە ئینگلێز هەڵساون ئاماری ئەوانەیان هەڵگرتووە وا خوێنپەستانی زیادەیان هەیە و دەرمان دەخۆن؛ زانیویانەتەوە ئەوانەی سەرەتای نەخۆشیەکەیانە و لێیانی توند نەکردووە، کەڵکێکی باشیان لە دەرمانخواردن بینیوە و، ترسی جەڵتە و کپداگەڕانی مێشک و دڵی لێ رەواندووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارە، لە ئینگلێزدا ٤٥٠ھەزار پیاو و٢٧٠ھەزار ژن، دەرمانی خوێنپەستان دەخۆن.
راستە دەرمانی دەستکرد، خوێنپەستانی زیادەی پێ کەم دەکرێتەوە بەڵام کە زۆری لێ خورا، لەش لێی رادێت و کەڵکەکەی جارانی نامێنێت و، دەرمانەکە وەکو جاران دەرەقەتی زیادەپەستانەکە ناهێت؛ جابۆیە وا باشترە کابرای نەخۆش بە دەمپارێزی و جووڵە و خۆلاوازکردنەوە فریای خۆی بکەوێت.
خەڵکی ئینگلێز، چارەکێکیان خوێنپەستانی زیادەیان هەیە و، ساڵێ ٧٥هەزار کەسیان لێ، بەو دەردەوە تێدا دەچن. توێژینەوەسەلماندوویەتی، ئەوەی بیەوێ و پێی بکرێ، دەتوانی هەر بە خواردنی کەمخوێ و کەمچەور و چەوریتاوێن، خوێنپەستانە زیادەکەی سووک بکاتەوە؛ سیر، فاسۆلیا، سپێناخ، کاکاو، ناوکەکوولەکە و خواردنی بێخوێ دەرمانی خوێنپەستانی زیادەیە.

 

© 2017 Hawler