تشرینی یەکەم 20, 2018

كەمخەوی كۆمەڵێك كێشە لە ڕوخساردا دروست دەكات

كۆمەڵێك لە شارەزایان لە ماڵپەڕی بۆڵدسكای ئاماژە بەوە دەكەن كە پێویستە مرۆڤ تێرخەو بێت و لەهەمانكاتیشدا پێویستە شێوازی خەوەكە باش بێت، چونكە لە ئەگەری كەمخەوی، كەسەكە لەوانەیە دووچاری چەندین كێشەی تەندروستی ببێتەوە.

١. یەكێك لە خراپترین كاریگەرییەكانی كەمخەوی بریتیە بەقووڵداچوونی چاو و چرچبوونی ژێرچاو.
٢. ئەگەر چۆنیەتیی خەوەكەت بەشێوەیەكی باش نەبێت، ئەوا كاتێك لە خەو هەڵدەستیت لەوانەیە چاوت بئاوسێن.
٣. یەكێكی تر لە كێشەكان كە بەهۆی كەمخەوی  بریتیە لە دەركەوتنی زیپكە لە ڕووخسار. شارەزایان دەڵێن بۆ ئەوەی لەم كێشانە بەدوور بیت، پێویستە شەوانە حەوت كاتژمێر بخەویت.
٤. هەروەها چرچبوونی پێستی ڕوخسار لەوانەیە بەهۆی كەمخەوییەوە زووتر ڕووبدات.
٥. كەمخەوی هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی وەرینی تاڵە قژەكان.
٦. كەمخەوی دەبێتە هۆی تاریككردنی ڕەنگی پێست.
٧. كەمخەوی دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕوخسار.
٨. كەمخەوی هەروەها لەوانەیە ببێتەهۆی زیادككردنی كێشی لەش.
سەرچاوە: roshnbery_pzeshke

 

ئەژین عەبدوڵڵا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.