ئازار 22, 2019

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی گورچیلەیه‌

گورچیلەیەكێكەلەئەندامەگرنگەكانیمرۆڤ،بە لەدەستدانی گورچیلەكان ژیانی ئەو مرۆڤە بەكۆتادێت، هەریەكە لە گورچیلەكان نزیكەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەكەشی نزیكەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەكانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون.

850 ملێۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەدەست ئەونەخۆشییەوە دەناڵێنن، وە ساڵانە زیاتر لە دووملێۆن و 400 هەزاركەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن.وە مردن بەهۆی گورچیلەوە بە شەشەمین حاڵەتی زۆرترین مردن لە سەرتاسەری جیهاندا هەژماردەكرێت.
فەرمانی گورچیلە، كاری پاككردنەوەی خوێنە، واتە خوێن لەمادە زیادەكان پاك دەكاتەوە. ئەو ماددە زیادانەی كە لەنا وخوێن و ئاودایە جیادەكاتەوە و لە رێگەی میزەوە فڕێی دەداتە دەرەوە. بەڵام خەستبوونەوەی میز دەبێتە هۆی نیشتنی ئەو ماددە زیانبەخشانە، لە ئەنجامیشدا بەردی گورچیلە دروستدەبێت، كە ئەم بەردەش لە رێگەی میزەوە كەمتر دەردەچێت و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە.
هەموو مرۆڤێك دوو گورچیلەی هەیە، فەرمانەكانی گورچیلە، بریتیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی (ئاو، خوێ، ترشی) لە لەش وە فڕێدانی ئەو پاشە ڕۆیانەی كە لە ئەنجامی زیندە چالاكییەكانی لەش دورستدەبێت، هەروەها دروستكردنی هەندێك هۆرمۆن لەوانە هۆرمۆنی (ئیرۆ پرۆتیدین) كە بەرپرسیارە لە دروستكردنی خوێن، وەڕاگرتن وكۆنترۆڵكردنی ڕێژەی كالیسوێم و فۆسفات لە خوێن.
قەبارەی گورچیلەی مرۆڤ بەقەد كۆڵە مشتێك دەبێت، واتە هەركەسە و مشتی خۆی بنوقێنی گورچیلەی ئەوەندەیە. كە خوێن وەردەگرێت لە ڕێگای هەردوو خوێنبەرەكانی گورچیلە وە گورچیلە لە دوبەشی سەرەكی پێك دێت بەشی دەرەوە كە پێی دەوترێت توێكڵ وە بەشی ناوەوە كرۆكە.
-
نەخۆشییەكانی گورچیلە
دكتۆر داود حەسەن ئاماژە بەوەدەكات كە: نەخۆشییە درێژ خایەنەكانی گورچیلە وەك: نەخۆشی شەكرە كە بە نیزیكەی سەدا 35 بۆ یەدا 45 بەهۆكار دادەنرێت، هەروەها بەرز بوونەوەی فشاری خوێن "زەخت" ئەمەش بە هۆكاری دووەم دادەنرێت وە گڵۆڵەی گورچیلە و بۆماوەیی. وەگیرانی ڕێرەوی میز كەبەهۆی "بەرد" گیرانی ملی میزەڵدانبێت یان گرێ وە یان نەخۆشی لولەكانی خوێنی گورچیلە وەك تەسك بوونەوەی، هاوكاتیەكێكی تر لە هۆكارەكانی نەخۆشی گورچیلە بەكار هێنانی دەرمانە بەشێوەیەكی نادروست بەتایبەت دەرمانی ئازارشكێنەكان (موسەكینات) وچەندین جۆری دیكە.

نیشانەكانی هەوكردنی گورچیلە:
1.هەڵئاوسانیسووكلەدموچاووپێ.
2.ژانەسەر.
3.میزیخوێناوی.
4.بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
5.ئازاریتوندلەقورگدا.
6.ئازار لە خوارویپشتلەلایگورچیلە.
7.زوو زوو تینوبون.
8. خەو زڕانی شەوانە.
9.ڕشانەوە.
10. میزكردنیبە ئاراز.
11. ئازارلە هەردوو قاچ.
سستبوونی گورچییلە
سستی گورچیلە یان لەكاركەوتنی گورچیلە (Renal Failure) حاڵەتێكە كە گورچیلە ناتوانێت كردەی پاڵاوتن و فەرمانە ئاساییەكانی خۆی بەجێبهێنێت. دووجۆری سەرەكی هەیە ئەوانیش: كتوپڕ (تیژ) زیانپێگەیشتنی گورچیلە (ئەكیوو تڕێناڵ ئینجری) كە زۆرجار چاك ئەبێتەوە ئەگەرچارەسەری باش بەكاربهێنرێ و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن (كڕۆنیكڕێنال دیسیز) كە زۆرجار چاكنابێتەوە. هەردوو حاڵەتەكەش چەند هۆكاریكیان هەیە. سستیی گورچیلە بەزۆری دیاری دەكرێت بە كەمبوونەوی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆكە (glomerular filtration rate)،ئەویش ئەوڕیژەیەیە كە خوێن ئەپاڵێورێ لە گڵۆڵە لە (توورەكەی بۆمان) كه‌ پێكەوە بە (گۆیماڵ پێچی) دەناسرێن، كە یەكەی پاڵاوتنی خوێنن لەگورچیلە، كە ئەوەش دیاری دەكرێت بە كەمبوونەوە یان نەمانی بەرهەمهێنانی میز، یان بە تێبینیكردنی پاشماوە زیانبەخشەكانی وەكو (كریاتینین، یۆریا) لە خوێندا. بەپێی هۆكارەكەی هەندێ جار دەبێتەهۆی تێبینیكردنی خوێن لە میزدا هیماتۆیوریا یان پرۆتینیزیاد لە میزدا پرۆتینۆیوریا. لە سستیی گورچیلەدا لەوانەیە هەندێ كێشەی وەكوو زیادبوونی شلەی لەش (كەدەبێتە هۆی پەنەمان)، و زیادبوونی ڕێژەیترشی و پۆتاسیۆم و فۆسفات، و كەمبوونی ڕێژەی كالسیۆم و لە قۆناغە كۆتاییەكاندا تووشبونی كەمخوێنی (ئەنێمیا)، درێژەكێشانی نەخۆشیەكانی گورچیلە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
یەكەمین نیشانەی سستبوونی گورچیلە لە مەعیدە دەرئەكەوێ، نەخوش هەست بە دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانە وە دەبێت و ئارەزووی خواردنی نامێنێت .د. سابر محەمەدئەمین ئاماژ بەو كەسانە دەكات كە لەوانەیە توشی سستبونی گورچیلە بێن:
1. نەخۆشی شەكرە دوای 15-20 ساڵ.
2. نەخۆشی فشاری خوێن.
3.گورچیلەیەك كە بە بەردەوام بەرد دروست دەكات.
4. هەوكردنی گورچیلە (ئینتیهاب)ی درێژخایەن.
5. نەخۆشی كیسی گورجیلەی زكماك.
6. گیرانی بۆری میزی درێژخایەن وەك گەورەبوونی پرۆستات.
لەبەرئەوەپێویستەئەونەخۆشانەكە ئەو نیشانانەیان هەیە، پشكنینی یۆریا و كریاتنین B.urea، S. cr بكەن.
بەردی گورچیلە
بەردیگورچیلەلە نەخۆشێكەوە بۆ نەخۆشێكی تر شێوە و قەبارەكەی دەگۆڕێت كە بەردی بچووك هەیە و لەهەندێ حاڵەتیشدا گەورە دەبێت، بەڵام لەزۆربەی حاڵەتدا بێئەوەی خۆت پێی بزانیت دەردەچێت، بەڵام كاتێك كە بەردی گورچیلە گەشە دەكات و گەورە دەبێت لە رێگەی میزەوە نایەتەدەرەوە جاری واش بەردی گورچیلە گۆشەی تیژ و زبری دەبێت كە ئەوەش زۆر بە سەختی و ئازارێكی زۆرەوە لە ڕێگەی میز دێتە دەرەوە. هاوكات بەردەوام خواردنی دەرمانی ئازار شكێن، دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە، وە نەخەوتن بە بڕی پێویست زیان بە جەستە دەگەیەنێت، بە تایبەتی زیانی دەبێت بۆ شانەو خانەكانی گورچیلە، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، پێویستە ڕۆژانە دوو تا سێ لیتر ئاو بخورێتەوە.
دكتۆر سابر محەمەدئەمین پسپۆری هەناوی چەند خواردنەوە و خواردەمەنییەك ڕوون دەكاتەوە كەیارمه‌تی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەدەن كە ئەمانەن:
1.چاو قاوەو خواردنەوە گازدارەكان،چونكە ڕێژەی كالسێوم لە میزدا زیاد دەكەن.
2. شیرەمەنییەكان و ماسی چونكە ماددەی فسفوریان تیایە.
3. گۆشتی سوور، مریشك، هێلكە، فاسۆلیا.چونكە پرۆتینی تیایە كە یوریك ئەسید زیاد دەكات.
4. خوێ: كە بەتایبەتی لە خۆراكی لە قوتونراو ترشیات و خواردنی دروستكراو بە گشتی هەیە.
5. چەرەزات و شوكولاتە و سپێناخ چۆنكە مادەی ئاوكزالیتی تیایە.
6. بامیە: هەنجیری وشك، نۆك، كەلەرم، كە ئەوانەش كالسیۆمی زۆریان تێدایە.
د. سابرمحەمەدئەمین، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كە زۆرخواردنی ئەمانە زەرەرمەندەنەكنابێ هەر نەیخۆن.
پزیشكان ئاماژە بەوەشدەدەن كە تا بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیەتە خوارەوە،ئەستەمە هەست بە ‌بوونی بكرێت،كاتێكیش دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن:
1- ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە"و خوار پەراسووەكان.
2- گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ 20 خولەك تاكو 60 خولەك بخایەنێت.
3- ژانەكە لەپشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك.
4- بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵبوونی میز.
5- ئازار لە كاتی میزكردن.
6- هێڵنج و -رشانەوە.
7- هەندێك جارلەرز‌وتایلەگەڵدایە.

هۆكارەكان:
1- كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری كانزا و ترشەكان) لە هاوسەنگی لادەدەن، دەبێتە هۆی ئەوەی میز جۆرەها ماددەی كریستاڵ وەك( كالیسیۆم و ترشی یوریكی) لە خۆبگرێت،بە شێوەیەكی زۆر كە شلەی میز ناتوانێت روونیان بكاتەوە.
2- ئەوكێشانەی كە كار لە فرمانی گورچیلەكان دەكەن لە مژین و فڕێدانی كالیسیۆم و ماددەكانی تر، ئەوا بارێك دروست دەكەن بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە دروست ببێت. هۆكاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوەیی بێت، یا لەوانەیە كێشەی ریخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراكی بێت، یا هەندێك دەرمان.
3- زۆرێك لە بەردی گورچیلەكان ‌لە چەندین جۆر كریستاڵ پێكهاتوون. دیاریكردنی جۆری كریستاڵی پێكهاتووی بەردی گورچیلە یارمەتی دەستنیشانكردنی هۆكاری دروستبوونی دەدات، بەمەش دەتواندرێت تا ڕادەیەك رێگا بگیردرێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە. چەندین جۆر بەرد هەیە،بەڵام باوترینیان جۆری كالیسیۆمە.
4- كەمخواردنەوەی شلە (ئاو): ئەگەر بە شێوەیەكی پێویست ئاو نەخورێتە‌وە ئەوا میز چڕ دەبێتەوە،بەمەش مەترسی دروستبوونی بەرد زیاتر دەبێت.
5- بۆماوە و مێژووی خێزانی: ئەگەر یەكێك لە ئەندامان یخێزانەكەت بەردی گورچیلەیان هەیە ئەوا تۆش لە مەترسی دایت. ئەگەر تۆبەردێكت هەیە ئەوا ئەگەری دروستبوونی بەردی تریشت هەیە.
6- تەمەن و رەگەز: زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان. رەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.
7- خۆراك: ئەو خۆراكانەی رێژەیان بەرزە لە پرۆتین و سۆدیۆم، هەروەها رێژەیان ‌كەمە لە كالیسیۆم، مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن.
8- كەمج ووڵان: ئەگەر زۆر دابنیشیت و جووڵەت كەم بێت، ئەوا مەترسی دروستبوونی بەردی گوچیلە زیاتر دەبێت.
9- قەڵەوی: یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
10- بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.
11- كێشەی كۆئەندامی هەرس.

پاشخان
١- هەریەكە لە گورچیلەكان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەكەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێكان پاڵێوەری زۆر بچوكن كە لە توانایان دایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەكانیش لە خوێن لابدات.
٢- هەرچەندە كێشی گورچیلەكان ٠،٥% ی هەموو لاشەی مرۆڤ پێك دەهێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەكانی تری لاشە خوێنێكی زۆری پێ دەگات، نزیكەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی كە لە لایەن دڵەوە دەهاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەكان.
٣- ڕۆژانە گورچیلەكان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەكەن، ڕۆژانە بەگشتی نزیكەیلیتر و نیوێك میز دەردەهاوێژرێت لەلایەن هەرمرۆڤێكەوە. ڕۆژانە گورچیلەكان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.
٤- هەموو خولەكێك گورچیلەكان نزیكەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاكدەكەنەوە، كە ئەوەش نزیكە لە هەمان بڕی میزی دروستبوو لە لایەن گورچیلەكانەوە لە ڕۆژێكدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەكان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش.
 ٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین هۆكارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، هەر بۆیە باشترەئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.

 

ئەژین عەبدوڵڵا - ماكوان عيززه‌‌ت

© 2017 Hawler