ئایار 21, 2019

نێرگەلەکێش ماددەی ژەهراوی هەڵدەمژێت

CNN لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەتەوە، کە کێشانی نێرگەلە دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی ماددەی کیمیایی ژەھراوی کە زیان بە دڵ دەگەیەنێت.
ڕۆژی ھەینی ڕێکخراوی ئەمریکی تایبەت بە دڵ ھۆشداری داکە لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە کێشانی نێرگەلە کاریگەری ھەیە لەسەر لێدانی دڵ و پەستانی خوێن وە مەترسی زیاد بوونی نەخۆشیەکانی دڵی ھەیە. كێشانینێرگه‌له‌،ئه‌گه‌ریئه‌وه‌یهه‌یه‌تووشیشێرپه‌نجه‌تبكات،وبه‌قووڵیكێشانینێرگه‌له‌ڕاسته‌وخۆكارله‌سییه‌كانیمرۆڤده‌كات،چونکەئه‌ودوكه‌ڵه‌یهه‌ڵیده‌مژێپێكهاتووه‌له‌چەندینمادده‌یژه‌هراویوله‌هه‌موویمەترسیدارتریەکەمئۆكسیدیكاربۆنەزیانیگەورەیهەیەلەسەرسییه‌كانومیزەڵدانوده‌م،كێشانینێرگه‌له‌یەکبۆماوه‌یسه‌عاتێك،هێندەیكێشانی 100 – 200 جگه‌ره‌زیانمەندە. هەروەهالەبەربەکارهێنانیخەڵووزوگەرمییەکیزۆر،دووکەڵینێرگەلەزیاترزیانبەسییوقورگدەگەیەنێت.
ئارونی باتانگاری نوسەر وپڕۆفیسۆری زانکۆی پزیشکی لویسڤیلای ئەمریکی دەڵێت:
زۆر لە گەنجان باوەریان وایە کێشانی نێرگەلە زیانی کەمترە لە جگەرە چونکە توتنەکەی بە فلتەری ئاودا تێپەر دەبێت بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی زانستی پاڵپشتی ئەم بیرۆکەیە ناکات. ھەروەھا وتیشی کێشانی نێرگەلە مەترسیلەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە وەکو مەترسیتوش بوون بە شەکرە و زیاد بوونی کێش و زیاد بوونی ئەگەریتوش بوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ.
پرۆفیسۆر باتانگار ئاماژەی بەوەدا کە کێشانی نێرگەلە و جگەرە ھەمان کاریگەریان ھەیە لەسەر لەش بەڵام جیاوازیەکە لەوەدایە کە بەھۆی نێرگەلەوە لە کاتێکی کەمدا بڕێکی زۆرتر نیکۆتین ھەڵدەمژرێت.

© 2017 Hawler