ئازار 22, 2019

ئاماژەكان بۆ كەمی ڤیتامین لە جەستە

زۆرینەی كاتەكان جەستە لە بوونی كەمووكوڕییەكی تەندروستی لاشەمان ئاگادارمان دەكاتەوە، هەر بۆیە چەند نیشانەیەك هەیە كە ئەگەر هاتوو ئەو نیشانانە لە لەشدا دەركەوتن ئەوا جۆرێك لە ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە، جا هەر نیشانەیەك و تایبەتە بە كەمی جۆرێك لە ڤیتامین بەم شێوەیە:

*هەوكردنی بەردەوام:
ئەگەر هاتوو تووشی هەوكردنی یەك لەدوای یەكتر لە بەشی سەرەوەی كۆ ئەندامی هەناسە یاخود تووشی ووشك هەڵگەران و پێست هەڵوەرین یان پەیدابوونی پەڵەی برین لە سەر پێست بووی، ئەوا ئەوە بزانە كە ڤیتامین "ئەی" لە لەشتدا كە مە و ئەو خۆراكانە بخۆ كە ڤیتامین ئەی تێدا زۆرە.
*دڵەڕاوكێ:
بەردەوام ئەگەر لە دڵەڕاوكێدابوویت، وە هەستیاریت بەرانبەر بە ڕووناكی زۆر بێت، ئارەقەیەكی بەردەوام یان نەتوانی هۆشت بەتەواوەتی بخەیتە سەر كارێك، ئەوا تۆ لەشت پێویستی بە ڤیتامین "بی"ـە.
*زوو نەخۆشكەوتن لە زستاندا:
ئەگەر هاتوو ڤیتامین "سی" لە لەشدا كەم بوو، ئەوا زوو زوو توشی ئەو نەخۆشیانە دەبی كە بە سەرماوە پەیدا دەبن یاخود خوێنبەربوونی پووك و هەروەها برینەكانت بە ئاسانی چاك نابنەوە.
*ئازاری پشت:
ئەگەر پشتت ئازاری زۆر بوو و پرچت هەڵوەری، ئەوا بزانە كە ڤیتامین "دی" لە لەشدا كەمە و ئەگەر بە كەمترین كاریش هەستت بە هیلاكی كرد و برینەكانت زوو بە درەنگی چاك بووەوە، ئەوا ڤیتامین "ئی"ـت كەمە.

© 2017 Hawler