ئایار 21, 2019

چۆن سووراو بەكاردەهێنیت و لێوەكانت دەپارێزیت؟

ئافرەت هەمیشە بە ناسكی و سادەیی خۆیەوە جوانە، بەڵام سووراو وەك كەلتورێكی لێهاتووە و ئافرەتان بێ سووراو ناتوانن بچنە دەرەوە و یانیش تەنانەت لەماڵیشەوە بە بەردەوامی بەكاری دەهێنن.

شارەزایانی بواری جوانكاری ئامۆژگاری ئافرەتان دەكەن كە لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیان پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1. كاتی‌ كڕین بەهیچ جۆرێك سوراو لەسەر لێوەكانت تاقی‌ مەكەرەوە، بەڵكو بەشێكی‌ بدە لەبەشی‌ ناوەوەی‌ پەنجەت‌و نزیكی‌ بكەرەوە لەلێوەكانت، بزانە لەگەڵ‌ ڕوخسارتدا دەگونجێت.
2. سوراوەكەت لەناو ساردكەرەوە هەڵبگرە تەمەن درێژ دەبێت‌و زیاتر دەمێنێتەوە.
3. بۆ ئەوەی‌ سوراوەكەت نەچێتە سەردانت، پەنجەت بكەرە ناودەمت‌و لێوت دابخە، ئینجا بەدەوری‌ پەنجەتدا سوراوەكە بدە لەلێوت، كە پەنجەت هێنایە دەرەوە دەبینیت ئەو بەشەی‌ دەچووە سەر ددانت ئێستا لەسەر پەنجەت جێماوەو ددانەكانت پاكوخاوێنن، بەڵام لەبیر نەكەی با دەست و پەنجەت خاوێنبێت و شۆردبێتت.
4. سوراوە كۆنەكەت فڕێ مەدە، بەڵكو بەتێكەڵكردنی‌ لەگەڵ‌ سوراوێكی‌ تردا رەنگی‌ نوێی‌ لێ هەڵبژێرە.
5. سوراوی‌ رەنگ قاوەیی‌ بەكارمەهێنە، چونكە وا لەمرۆڤ دەنكات رەنگ زەرد دەربكەوێت.
6. بۆ ئەوەی‌ سوراوەكەت لەسەر پەرداخ جێنەمێنێت، پێش ئەوەی‌ ئاو یان هەرشتێكی‌ تر بخۆیتەوە بەسەری‌ زمانت قەراغی‌ پەرداخەكە تەڕبكە، ئینجا لێوی‌ بۆ بەرە.
7. دەكرێت هەندێ‌ جار لەبری‌ ماكیاجی‌ سەركوڵمەكان، سوراو بەبڕێكی‌ زۆر كەم بدەیت لەكوڵمەكانت ‌و بڵاوی‌ بكەیتەوە.
8. ڕەنگی‌ قەڵەمی‌ دیاریكردنی‌ لێو تەمەنی‌ سوراو درێژتر دەكات لەسەر لێو، بۆیە قەراغی‌ لێوەكانت بەوردی‌ دیاری بكە.
9. تا تەمەنت درێژ بێت لێوەكانت پێویستی‌ بەگرنگیپێدانی‌ زیاترە، بۆیە كە چوویتە تەمەنەوە هەرگیز سوراوی‌ رەنگ مردوو بەكار مەهێنە.

زیانەكانی سووراو:
پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن زۆرینەی جۆرەكانی سووراو كاریگەرییان لەسەر دڵ و نەخۆشییەكانی پێست و كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ هەیە، هاوكات كاریگەری لەسەر كۆرپەلەش هەیە بە تایبەت ئەو دایكانە منداڵی شیرە خۆرەیان هەیە.
پزیشكان ئاماژە بەوەشدەدەن كە سوراو كاریگەریی‌ لەسەر مێشك هەیە‌، هەرچەندە بەشێوەیەكی‌ كەم دەچێتە ماسولكە و مێشكی مرۆڤەوە، لەپاش چەند ساڵێك كۆدەبێتەوە‌و دەبێتە هۆی‌ دروستبوونی‌ نەخۆشی.

© 2017 Hawler