تشرینی یەکەم 20, 2018

خواردنی مێوژ بە سكی خاڵی لەزۆر نەخۆشی ئەتپارێزێت

لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ڕوون بووەتەوە كە مێوژ رەحمی ئافرەتان بەهێز دەكات، هەروەها بۆ ئافرەتانی دووگیانیش بەسوودە و كۆرپەكانیان دەپارێزێت و بەدووریان دەخاتەوە لە مەترسیی لەبارچوون.

بێگومان مێوژ یەكێكە لە خواردنە بە سوودەكان بۆ تەندروستی، هەروەها مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، خواردنی مێوژ سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و دەتوانێت چارەسەری كەم ئاسنی لەناو خوێندا بكات، هەروەها سوودێكی زۆری بۆ دڵ هەیە و دەتوانێت فشاری خوێن دابەزێنێت و مێوژ بڕێكی زۆر كالسیۆم لەخۆی دەگرێت و دەتوانێت ئێسكەكانت بەبەهێزیی بهێڵێتەوە و پتەوی بكات.
سوودەكانی مێوژ بۆ تووشبوانی شەكرە بزانە
لێكۆڵەران ئاشكرایان كردووە، خواردنی مێوژ سێجار لە ڕۆژێكدا دوای ژەمەكان تاڕادەیەكی زۆر ڕێژەی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت.
توێژەرانی ئەمریكا روونیان كردۆتەوە، چەند كەسێك كە پێشتر تووشی نەخۆشیی شەكرە لەجۆری دووەم ببون بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووە و تۆزێك ڕێژەی شەكریان بەرزبووە، داوایانلێكراوە بەدرێژایی (12) هەفتە ڕۆژانە سێجار مێوژ یان میوەو سەوزە بخۆن. لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، بەبەراورد لەگەڵ خواردنەكانی تردا، ئەوانەی دوای ژەمەكان مێوژیان خواردووە ئاستی شەكری كلوكۆزیان بە ڕێژەی (%16) دابەزیوە و ڕێژەی شەكری ناو خوێنیان بە ڕێژەی (%0.12) دابەزیوە.

سەرچاوە: roshnbery_pzeshke

 

ئەژین عەبدوڵڵا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.