ئایار 26, 2018

خەڵكێكی زۆر لە چینە جیاوازەكان فەرمانبەران و مامۆستایان و كاسبكاران، جگە لەوەی بەشەو خەوتوون، كە چی بەڕۆژ هەست بە هیلاكی و ماندوویی و تەمەڵی دەكەن. ئەمەش بۆ بەشێك لە خەڵك بووە بە حاڵەتی خەواڵوویی ڕۆژانە. هەربۆیە زانایان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە لە شەودا بەلایەنی كەمەوە هەشت سەعات بخەون، بۆ ئەوەی تووشی خەواڵوویی نەیەن و بە ڕۆژیشدا ڕێگر نەبێت لەكاركردنتان لە ماڵ یان نوسینگە و شوێنێ كارەكەت.
بە گوێرەی توێژینەوەكان زۆر هۆكار هەیە بۆ ئەوەی خەڵك تووشی خەواڵوویی بێن، هەر بۆیە شارەزایان و پسپۆڕان 10 هۆكاریان دەستنیشان كردووە وەك چارەسەری بۆ ئەوەی تووشی خەواڵوویی نەیەن و هەوڵ بدەن ئەو گرفتەتان چارەسەر بكەن:

1. دڵنیابوون لە خەوی پێویست لە شەودا:
هەندێك خەڵك دڵخۆشن بەوەی كە لەشەودا حەوت سەعات دەخەون، لە هەمانكاتدا هەندێكی تریش هەشت بۆ نۆ سەعات دەخەون كەچی تێر خەو نین، كلیلەكە ئەوەیە تا چەند كاتژمێری خەو بۆ لەشت پێویستە، بۆیە تۆ دەبێت بزانێت تۆ بەچەند سەعات خەو تێر خەو دەبیت.
٢. شەو بە باشی دەنویت؟
چالاكیی ژووری نوستنت سنووردار بكە بۆ جنس و خەو. هەر بۆیە تەماشاكردنی تەلەفزێۆن و بەكارهێنانی ئەنتەرنێت لە ژوردا و یانیش سەیركردنی ڤیدیۆ كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر خەوتن بۆیە دەبێت خۆت بەدوور بگریت لەوانە.
٣. لە خەوهەڵسان لە ڕۆژانی پشووشدا
وێڕای ئەوەی كە ئەو ڕۆژانەش پشوون بۆت وەك هەینی و شەممان یان هەر ڕۆژێكی تر كە ڕۆژی پشووی تۆیە، لە كاتی دیاریكراوی خۆت لەخەو هەڵسە هەر وەك ئەو ڕۆژانەی كە هەڵدەستی بۆچونە سەركار.
٤. خۆتان ماندوو مەكەن لە پێناو خەوی شەو
نابێت بە ڕۆژدا زۆر لە سنووری دیاریكراوی خۆت كار بكەیت و بڕیار بدەیت شەو قەرەبووی ماندووبوونی خۆت بكەیتەوە، چونكە ئەو كارەیە وادەكات كاتژمێری نوستنەكانت تێك بچێت، بەڵام لەكاتی كاركرندا ئەگەر بۆت گونجا ئەوا دەتوانیت لە كاتی گونجاو 30 خولەك بنویت، ئەوەش لە نێوان كاتژمێر 10ـی بەیانی تا4ـی پاشنیوەڕۆ چونكە ئەو كارەیە بەتایبەت لە هاویناندا هۆكارێكی باشە بۆئەوەی كەمێك دوورتان بخاتەوە لە تیشكی خۆر و بەدووربن لە شێرپەنجەی پێست.
٦. خۆ ڕاهێنان لەسەر لەخەوهەڵسان
پێویستە هەوڵ بدەیت ڕۆژانە خۆت ڕابهێنیت لەسەر كاتی دیاریكراوی لەخەو هەڵسان، بەتایبەت هەوڵ بدە سێ كاتژمێر پێش چوونە سەر كار لەخەو هەڵسیت، بەمەش باشتر تەركیزت لەسەر خۆت دەبێت و بەدور دەبیت لە خەواڵوویی.
٧. خوی خواردنەوەی ماددە كحوولییەكان لە پێناو خەودا
بەشێك لەخەڵك بۆ ئەوەی زوو خەویان لێبكەوێت پەنا بۆ خواردنەوەی كحوول دەبەن پێش خەوتن، كە لە ڕاستیدا ئەمە بیرۆكەیەكی باش نییە، چونكە خواردنەوەی كحوول لەشەودا وات لێدەكات تۆ خەوێكی قووڵ بكەیت بەڕۆژیش هەست بە ماندووبوون بكەیت.
٨. ئەنجامدانی چالاكی
هەركاتێك لە شوێنی كارەكەت هەستت كرد خەواڵووی خەریكە زاڵ دەبێت بەسەرتدا ئەوا چالاكییەكی جەستەیی بكە، بڕۆ دەرەوەی نوسینگەكەت یان شوێنی كارەكەت و یان بەسەر پلیكانەكان بكەوە یانیش بە پێچەوانەوە بۆ خوارەوە بڕۆ پیاسەیەك بكە، یانیش هەر شتێك بكەیت كە دژی خەواڵوویی بجەنگێت بەمەش چست و چالاك دەبیتەوە.
٩. با ڕووناكیی زۆر لە ژورەكەت بدات
ئەگەر لە ماڵبیت یانیش لە نووسینگەكەت ئەوا ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی بڕێكی زۆر لە تیشك و ڕووناكی بدە، ئەمەش هۆكارێكی باش دەبێت تا لە خەواڵوویی بەدوربن، ئەگەریش نووسینگەكەت یان شوێنی كارەكەت وا هەڵكەوتووە پەنجەرەی تێدا نییە دەتوانی بەشێویەكی دەستكرد پەنجەرەیەك دروست بكەیت.
١٠. جامێك ئاو بخۆەوە
هەوڵبدە بە ڕۆژدا جامە ئاوێكت لە پاڵدابێت هەركات هەستت كرد بە خەواڵووی كەمێك ئاو بخۆرەوە و پاشانیش دەستەكانت تەڕبكە و بیهێنە بە دەموچاوتدا بۆ ئەوەی هۆشیارت بكاتەوە بەمەش

خەواڵووییەكەت دەڕوا

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر
.

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.