نیسان 21, 2019

بە كردنەوەی پیشانگایەكی شێوەكاری قـوتابیانی كۆلێژی پــەروەردە بــەهرەی هونەری خــۆیان بە شاراوەیی نەهـێـشتەوە

بەشی زمانی ئینگلیزی كۆلیژی پەروەردەی زانكۆی سەڵاحەددین،بە نمایشی پیشانگایەكی شێوەكاری، دەرگای جولەیەكی هونەری پڕ بینەری بە رووی چەند قوتابیەكی بەهرەمەند كردەوە، تابڵۆ و كارە هونەریەكان وێڕای هەوڵێكی سەرەتایی، چەندین دەربڕینی جوانی لە ئامێزگرتبوو.كە بوونە مایەی ناساندنی چەند بەهرەیەكی هونەری لە نێو زانكۆ.

هەنگاوی سەرەتای ئەو هەوڵە، بینەری پیشانگاكەی دڵخۆشكرد،بووە هاندانێكی پڕبایەخیش بۆ بەهرەمەندەكان.( هەولێر) سەبارەت بەو جولە هونەریە لە
د. دلۆڤان سەیفەدین ی سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی كۆلیژی پەروەردەی پرسی:
بوونی ئەو چاڵاكیانە لەنێو زانكۆ تاچەند بە پێویست دەزانن،هەوڵی ئەو قوتابیانە بەدەر لە خوێتدن و ئەركی سەرەكیان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
د. دلۆڤان سیف الدین سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەلاحەددین. لە وەڵامدا كووتی :
. بوونی ئەم جۆرە چالاکیانە زۆر گرنگە بۆ برەودان بە هێزی قوتابیان و بەشەکەمان بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە . ئەم چالاکیانە وا لە قوتابیان دەکەن کە خۆیان و ژیانی زانکۆیان خۆش بووێت، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆمتمانە پێکردن بە تواناکانی خۆیان لە کاتێکدا کە وێنە و ڤیدیۆکان لێدەدەنەوە هێزێکیان پێ دەبەخشرێ و لە ئەرشیفی بەهرە و هێزیان دەمێنێتەوە . ٢.ئێمە لە بەشی ئینگلیزی هەمیشە حەزوو ئارەزوومان ئەوەیە کە ببینە سەرچاوەی یارمەتی و هاندانی چالاکی قوتابی چونکە من قوتابی گەنج و قوتابی زانکۆم خۆش دەوێت، وە هەمیشە حەزدەکەم ڕێز لە هیواو هێز و بەرهەمەکانیان بگرم . ٣. بەڵێ قووتابیان، بە بیروو بۆچوونی من، هەمیشە بڕوای بە بەردەوام بوون هەیە لەسەر چالاکیەکان بە تایبەتی ئەگەر هەست بکەن کەسانێک هەن یارمەتیان دەدەن و گوێیان بۆ دەگرن . ٤.ئەنجامی ئەم جۆرە چالاکیانە دەبێتە هۆی پێشخستنی بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەددین، هەروەها دەبێتە هۆی بنیاتنانی متمانە لە نێو قوتابیان، ئەمە جگە لە هاندانی قوتابیانی تر بۆ ئەنجامدانی چالاکی هاوشێوە،بەمەش قوتابیان دەتوانن ئەوەی پێیانە بیکەنە کردار و بیخەنە ناو ئەرزی واقع، .چونکە هەروەک دەڵێن " کردار بەرزتر قسە دەکات " .
سەبارەت بە كارە هونەرەیەكەیان
له زینە ئازادی، تەمەنم ساڵە، قوتابی قۆناغی یەکم لە زانکۆی سەلاحەددین،لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزیـ
دەپرسین
کارەکەت چۆن بوو چــۆن پێناســەی دەکەیـ؟
وێنەکێشان. پێناسە کردن بۆی تۆزێك گرانە، بەڵام ڕۆژگار وەکو وێنەکێشێکە کە بە ئارەزوو خۆی هێڵ لەسەر خەیاڵەکانی مرۆڤ دەکێشێت و وێنەکێشیش پەڕەکەی بەر دەستی خۆی بە خەیاڵەکانی دادەپۆشێت، وێنەکێش ئەو وێنە کێشەیە کە بتوانێ خەیاڵەکانی نیشان بدات.
-چۆن هاوسەنگی نێوان خوێندن و چالاکیەکانی دەرەوەتڕادەگریت ؟
بە دابەش کردنی کارەکانم بە شێوەیەکی ڕێك و پێك، بێگومان بەم شێوەیە دەتوانیت هاوسەنگی درووست بکەیت.
-ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
وەکو وێنە کێشێك ئامانجم لە کارەکانم زۆرە، یەكێك لە ئامانجەکانم بەهۆی وێنە کێشان بتوانم کوردستان بە دونیا بناسێنم، و وەکو وێنەکێشێكی کچ بتوام بوونی خۆمان بسەلمێنم و لە ڕێگەی وێنەکانم خەیاڵەکانم لەسەر پەڕێك بە دونیا بگەیەنم.
پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
وەکو یەکێك لە وێنەکێشەکان پڕۆژەی داهاتووم کردنەوەی پێشانگایەکی ترە، و بەژداری کردنە لە خەڵاتەکانی ڕوانگە.
چ پاڵپشتی و هاوکاریەک بۆ کارەکانت هەیە ؟
پاڵپشتی بۆ کارەکانم هەیە، سوپاسی دایك و باوکم دەکەم بۆ پشتگیری کردنێکی زۆرم، و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیری و یارمەتیان داوم بێ داوا کردن، بەڕاستی خەڵکانێکی زۆر هەن بۆ سوپاس کردن چونکە گەر بە ووشەیەکیش بوبێت پێخۆشحاڵ بووم و پاڵپشتیەك بووە بۆم. لە کۆتاییدا دەمەوێ سوپاسی م.داستان بکەم بۆ بوون بە بەشێك لە هێنانەدی خەونەکان.
من لێزان فەرهاد،تەمەنم ٢٠ساڵە،قوتابی قۆناغی دوولەزانکۆی سەڵاحەددین،لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزیـ
. کارەکەت چــۆن پێناســەی دەکەیـ؟
کــارەکەم هونەری وێنەکێشـــان بوو، پێـــشاندانی ساڵانێــک لەمانــدوبوونوکۆشــش بوون،کە لە کانگای دڵــەوە هەڵقوڵیوە و ئاوازی هونەرنیشانــدەدات.
.پێت وایە بەردەوام دەبی و پەرە بە چالاکیە هونەریەکانت دەدەیت ؟
بەڵێ بە دڵنیایەوە چونکە هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونمخۆشەویستیبۆ هونەرە ولە ژیانم دا شوێنێکی تایبەتی داگیرکردووە .
.چۆن هاوسەنگی نێوان خوێندن و چالاکیەکانی دەرەوەتڕادەگریت ؟
هاوسەنگیڕاگرتن لە نێوانیان کارێکی ئاسان نیە بەڵام من بەقوربانیدان و
مافدان پێیان هاوسەنگیڕادەگرم .
.ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
ئاما نجی سەرەکیم لە کارەکانم بڵاو کردنەوەی ڕۆحیەتی هونەری و نەخشـــاندنیانە
لەسەر کاغەزی سیحراوی کە لای من ناسراوە بە فریشتەی سپی.
پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
وەک پڕۆژە ژمارەی پڕۆژەکانم لە ژمار نایەن بەڵام گرینگترینیانکێشانی
وێنەی نوێ و پڕ مانا،کە ماناکانی پێناسەی کۆسپە کانی ژیان بکەن.
.چ پاڵپشتی و هاوکاریەک بۆ کارەکانت هەیە؟
باشترین پاڵپشی هەرە سەرەکی کارەکانی خۆم خۆمم، هاوکاریش لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانم لە ژمار نایەن کە جێگایڕێزن بۆم
منرەغدعامرتەمەنم20 ساڵەقوتابی قۆناغی یەکم لە زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزی
1 کارەکەت چۆن بوو چــۆن پێناســەی دەکەیـ؟
کارەکەی من وێنەکێشان بوو وێنەکێشان لای من ئارامکردنەوەی دەروونە وە دورکەوتنەوە لە جەنجالی ژیان.
.چۆن هاوسەنگی نێوان خوێندن و چالاکیەکانی دەرەوەتڕادەگریت ؟
ھاوسەنگی نێوان کارەکانم و وێنەکێشان رادەگرم بەھۆی بوونی بەرنامە و پلان بۆ ژیانم کە دەتوانم کاتەکانم دابەش بکەم.
.ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
بەرەو پێشبردنی کارەکانم و کردنەوەی پێشانگای تایبەت بە خۆم.
.پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
زیاتر ناساندنی کارەکانم بە خەلک و کردنەوەی فیستیڤالی ھونەری لە کۆلێژ..
من نازدار سلێمان تەمەنم١٩ ساڵەقوتابی قۆناغی دووملە زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزی
سەبارەت بە كارەكەی دەلێت:
كاره‌كانی من له‌ هونه‌ری وێنه‌كێشانڕه‌نگدانه‌وه‌یخه‌یاڵی خۆمه‌ پێناسه‌كه‌ی لای بینه‌ره‌، ڕه‌نگه‌ بۆچوون و پێشبینی ئه‌وان جیاواز بێ له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی من. به‌ڕای من ئه‌م هونه‌ره‌ ته‌عبیری بێده‌نگی مێشكه‌، ئارامكه‌ره‌وه‌ی دڵ و ده‌روونه‌، وه‌ده‌رنانی هێزێكی شاراوه‌ی جیاوازه‌ له‌ خه‌ڵك. ئه‌توانم بڵێم هه‌موو ئه‌م هه‌سته‌ جوانانه‌ی به‌ وشه‌ ناتوانم وه‌سفی بكه‌م ئه‌یخه‌مه‌ سه‌ر په‌ڕه‌یێك به‌ ده‌ربڕینێكی بچووك و پڕمانا٠ ‎
.پێت وایە بەردەوام دەبی و پەرە بە چالاکیە هونەریەکانت دەدەیت ؟
-په‌ره‌پێدانی وێنه‌كێشان له‌زووه‌وه‌ خه‌ونی گه‌وره‌ی من بووه‌، بڕوام وایه‌ هه‌ر هونه‌رێك پێویستیبه‌ كاتێكی زۆر و حه‌زێكی زۆر هه‌یه‌ بۆی به‌رده‌وامی پێ بدرێ و له‌كۆتایشدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنی. بۆیه‌گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌بم.
4.ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
تۆ كه‌ مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر بوویت ئیدی بۆ ئامانجێكی دیاریكراو بوونت هه‌یه‌، ئێمه‌ بۆ شتێك له‌دایكبووین. ئامانجی من له‌م هونه‌ره‌ زۆر به‌ ساده‌یی هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و باشتر و باشتربوون وه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا ئاسووده‌یی به‌خشینه‌به‌ ڕۆح و جه‌سته‌م٠
‎.پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
بێگومان ئه‌گه‌ر بڕه‌خسێ كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆم٠
کەژال زاهیر تەمەنم٢١ ساڵە قوتابیقۆناغی چوارلە زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزی
سەبارەت بە كارەكەی دەڵێت:
كارەكەم وینە كیشانە، هونەریكە واتای جوانی و خۆشەویستی و ئامانجە لای من.
بێ گومان خۆشەویستیم بۆ هونەرەکەم هەیە، هەولەدەدەم کارەکانم پێش بخەم چونكە حەز و خولیای منە.
کاتەکانم دابەش کردوە، سودم لە پشووەکان وەرگرتووە بۆ وێنەکێشان، وە بۆتە ئارامكەرەوەیەك بۆمن
.ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
لەڕێی ئەو هونەرەوە ئەوەی لە ناخم دایە دەری ببرم و دەور و بەرەكەم تیبگەینم .
.پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
هەمیشە دەمەوێ شتێکی تازە بکەم، کاری نوێمان بە دەستەوەیە بە هاوبەشی انشاللە لە ماوەی داهاتو..
یوسف ادریس تەمەنم ٢٢ساڵە،قوتابیقۆناغی سێ لەزانکۆی سەڵاحەددین،لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزی
. کارەکەت چۆن بوو چــۆن پێناســەی دەکەیـ؟
کارەکەم هونەری وێنەکێشانە و بە تێکەڵەیەکی کاری دەستی کە توانیم دوای هەوڵدانێکی زۆر نیشانیان بدەم و لە یادگای خۆما نیشانیان دەکەم کە ژیان مەحاڵە بە بێ کارەکانم لە هونەردا
.پێت وایە بەردەوام دەبی و پەرە بە چالاکیە هونەریەکانت دەدەیت ؟
بە دڵنیایەوە بەردەوام دەبم لە سەر کارەکانم و وە هیچ کۆسپێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لە بەردەمم کە نەتوانم پەرە بە هونەرەکەم بدەم و هەموو کات هەوڵدەدەم کە باشترین کار ئەنجام بدەم
.چۆن هاوسەنگی نێوان خوێندن و چالاکیەکانی دەرەوەتڕادەگریت ؟
بە پێی داڕشتنی بەرنامەیەکی پتەو لە نێوانیان تاوەکو هیچ کامێکیان لەم نێوەندەدا گیرخواردوو نەبن و شێوەی شکست خواردوو لە هیچ کامیان بەدی نەکەم
.ئامانــــج لە کارەکــــانت چین ؟
ئامانج لە کارەکانم برەودانی زیاترە بە هونەرو ئاشناکردنی زیاتری هونەرە بە خەڵک تاوەکو بتوانم ڕۆحیەتی هونەر لە تاکەکانی کۆمەڵگەکەم بەدی بکەم
.پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە ؟
پڕۆژەی داهاتووم بەردەوامبوونە لەسەر برەودان لەسەر هونەرەکانم و کردنەوەی پێشانگای زیاتری هونەرە دەربارەی وێنەکێشان
.چ پاڵپشتی و هاوکاریەک بۆ کارەکانت هەیە ؟
وەک پاڵپشتی سەرەتا دایک و باوکم لە سەرووی هەموو پاڵپشتیەکانمن دواتر هاوڕێیە سەرکەوتووەکانم کە یارمیەتیان دام بۆ بەدەست هێنانی بەشێکی بچووک لە هیواو ئاواتەکانم کە هاتنە دی
خلف خیری تەمەنم ٢٢ساڵە قوتابی قۆناغی چوارم لە زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی پەروەردە
بەشی زمانی ئینگلیزی
سەبارەت بە پرۆژەكەی دەڵێت:
کارەکەم هونەری وێنە کێشانە،ئەم هونەرە لای من هەڵقوڵاوی هەست و سۆزو و دیدگاکانمە و بەشێوەی وێنە دەری دەبڕم.
.پێت وایە بەردەوام دەبی و پەرە بە چالاکیە هونەریەکانت دەدەیت ؟
خۆشەویستی زۆرم بۆ ئەم هونەرە هەرگیزڕێگەم نادات وازی لێ بهێنم و بەردەوام دەبم،هەموو هەلێک دەقۆزمەوە بۆ کردنی هەر چالاکیەکی هونەری و هەردەم نوێگەری تێدا دەکەم.
سەبارەت بە .ئامانــــجی کارەکــــەی دەڵێت:
لەو کاتەوەی ناتوانم پەیامەکەم لەڕێگەی گفتەوە دەرببڕم هەوڵ ئەدەم بیپێچمەوەو لەڕێگەی وێنەکێشان بەجوانی بیگەیەنم و دەری ببڕم.

 

دیـــــدار نانەكەلی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler