شوبات 16, 2019

ده‌نگێكی پڕ سۆز له‌ پاریسه‌وه‌

هونه‌رمه‌ند (هێلین سیگارا) ساڵی 1971 له‌ كێڵگه‌كه‌ی باپیری له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌دایك بووه‌، باوكی به‌ ڕه‌گه‌ز ئیتاڵییه‌ و دایكی ئه‌رمه‌نیه‌، ئه‌م ته‌مه‌نی ته‌نها 9 ساڵ بوو دایك و باوكی له ‌یه‌ك جیابونه‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ (14) ساڵان باپیریشی كۆچی دوایی كرد، به‌ ژیانێكی سه‌خته‌وه‌ بڕیاری دا تێكه‌ڵی هونه‌رو موزیك ببێت، یه‌كه‌مجار بووه‌ ژه‌نیارێكی لێهاتوی پیانۆ، له‌ ساڵی 1993 دا بووه‌ گۆرانیبێژێكی دیاری فه‌ره‌نسا، ساڵی 1996 ده‌چێته‌ شاری پاریس و له‌وێ ئاشنای چه‌ندین مامۆستا و موزیسیانی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت، خاتوو(هێلین) نزیكه‌ی هه‌زار پارچه‌ موزیك و گۆرانی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، به‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی هه‌میشه‌ ئاوازه‌ ڕه‌سه‌ن و نه‌مره‌كان ده‌چڕێت، ئێستاش وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاواز و موزیك به‌رده‌وامه‌ له‌ كاری هونه‌ری.

 

ڕێبوار هه‌ورامی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler